جیمس گلین، جێگری فەرماندەی گشتیی یەكەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش رایگەیاند كە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی پابەندە بە سەقامگیریی عێراق و یارمەتی ئەو وڵاتە دەدات بۆ پاراستنی گەل و خاكەكەی.
گلین لە لێدوانێكی بۆ سپۆتنیك رایگەیاند كە ئەركی بەردەوامی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق سەركەوتنە بەسەر داعش و بەو سەركەوتنەش ئێمە یارمەتی هێزە ئەمنییەكانی عێراق دەدەین لە بەردەوامبوونیان لە پاراستنی گەلی عێراق تا دوای رۆیشتنمان .
روونیشیكردەوە كە لە سەر داوای حكومەتی عێراق بەردەوام دەبین لە راوەدوونانی پاشماوەكانی چەكدارە تیرۆریستەكانی داعش .
دووپاتیشی كردەوە كە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بەداعش لە رێگەی هاوكاریكردنی هاوبەشانی پابەند دەبێت بە سەقامگیریی عێراق و یارمەتی حكوومەت و هێزە ئەمنییەكانی عێراق دەدات لە رێگەی بنیاتنانی تواناكانیان.
جیمس گلین تەئكیدی كردەوە كە رێگە نادەن جارێكی دیكە عێراق بكەوێتەوە دەستی تیرۆریستان.
سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.