Erbil 38°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 10:42

مادۆرۆ ئه‌مجاره‌ش بوو به‌ سه‌رۆک کۆماری ڤه‌نزوێلا و ئه‌مریکاش دانی پێدانانێت

ئه‌مریكا به‌ ئیدانه‌ كردنی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ رایانگه‌یاندووه‌ كه‌ پرۆسه‌كه‌ نایاسایی بووه‌
نیكۆلاس مادۆرۆ
کوردستان TV
100%

كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڤه‌نزوێلا رایگه‌یاند كه‌ نیكۆلاس مادۆرۆ سه‌رۆك كۆماری ئه‌م وڵاته‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی رۆژی رابردووی سه‌رۆك كۆماریی وڵاته‌كه‌دا بۆ خولی داهاتووش بووه‌ته‌وه‌ به‌ سه‌رۆك كۆمار، به‌ڵام به‌رپرسانی ئه‌مریكا به‌ ئیدانه‌ كردنی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ رایانگه‌یاندووه‌ كه‌ پرۆسه‌كه‌ نایاسایی بووه‌.

هێنری فاڵكۆن ته‌نیا ركابه‌ری مادۆرۆ وتوویه‌تیی كه‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی قبوڵ نییه‌.

ئۆپۆزیسیۆنی حكومه‌تی مادۆرۆ ئه‌و به‌ كه‌سێكی دیكتاتۆر و ناكارامه‌ تاوانبار ده‌كه‌ن و پێیانوایه‌ شیاوی پۆستی سه‌رۆك كۆماری نییه‌.

به‌رپرسان كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڤه‌نزوێلاش رایانگه‌یاندووه‌ به‌شداریی هاوڵاتییانیان %46 بووه‌، به‌ڵام ئۆپۆزیسیۆن ناڕازیی رایگه‌یاندووه‌ كه‌ رێژه‌ی به‌شداریی %32 بووه‌.

سه‌رچاوه‌ / ده‌نگی ئه‌مریكا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.