Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 01:47

نرخی نه‌وت له‌ هه‌ڵکشانه‌

گوشاره‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر ئێران هۆكاری سه‌ره‌كی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وته‌
جیهان .. نرخی نه‌وت له‌ هه‌ڵكشانه‌
کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی هه‌فته‌یه‌كی نوێ، نرخی نه‌وت له‌ بۆرسه‌كانی جیهان ڕووی له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ كرد، به‌هه‌مان شێوه‌ی هه‌فته‌كانی پێشوو گوشاره‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر ئێران بۆ دانانی سزای زیاتر له‌سه‌ر تاران هۆكاری سه‌ره‌كی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وته‌ .

ئه‌مڕۆ نه‌وتی خاوی برێنت به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 0.78 هه‌ڵكشاو هه‌ر به‌رمیلێكی 79 دۆلارو 12 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا .

هه‌روه‌ها نه‌وتی خاوی ئه‌مه‌ریكی به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 0.63 به‌رزبۆوه‌و هه‌ر به‌رمیلێكی به‌ 71 دۆلارو 73 سه‌نت كڕین و فرۆشتنی پێوه‌كرا .

نه‌وتی ئۆپیكیش به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 2.9 هه‌ڵكشاو هه‌ر به‌رمیلێكی به‌ 76 دۆلارو 75 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا .   
 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.