به‌هۆی رێك نه‌كه‌وتن له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ناكۆكی كه‌وتووه‌ته نێو لایه‌نه شیعه‌كان.
به پێی زانیارییه‌كان موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در و پاڵپشتیكاری هاوپه‌یمانی سائیرون له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه چه‌ند لایه‌نێك له خۆی نزیك بكاته‌وه و له‌وانیش هاوپه‌یمانی نه‌سر به سه‌رۆكایه‌تی حه‌یده‌ر عه‌بادی و ره‌وتی حیكمه‌ی سه‌ر به عه‌مار حه‌كیم، بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت و ده‌ستنیشانكردنی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێ.
هه‌روه‌ها ده‌نگۆی تێكه‌ڵبوونی چه‌ند لیست و كه‌سایه‌تییه‌كیش به لیستی سائیرون بڵاوبووه‌ته‌وه كه ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی به‌هێزتر بوونی پێگه‌ی ره‌وتی سه‌در.
هه‌ر ئه‌مڕۆش ره‌وتی سه‌در میوانداری هادی عامری سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تحی كرد كه به كه‌سێكی سه‌ر به ئێران هه‌ژمار ده‌كرێت، یه‌كێك له ته‌وه‌ره‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش چۆنیه‌تی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق بووه.
له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ئێران له هه‌وڵی پێكهێنانی به‌ره‌یه‌كی به‌هێزی نزیك له خۆیه‌تی و خوازیاره یه‌كێك له نێو لیستی هاوپه‌یمانی فه‌تح یا ده‌وڵه‌تی یاسا ببێته سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق.
به پێی وته‌ی چاودێرانی سیاسیش جۆره شه‌ڕێكی شاراوه له نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران بۆ ده‌ستنیشانكردنی كه‌سێكی نزیك له خۆیان له ئارادایه و پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق كارێكی ئه‌سته‌مه و پێده‌چێ ماوه‌یه‌ك بخایه‌نێت تا لایه‌نێك ده‌نگی پێویست بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران به‌ده‌ست بێنێ.
له دوای به‌ده‌ستهێنانی زۆرینه‌ی په‌رله‌مانیش دیار نیه كاردانه‌وه‌ی لایه‌نی به‌رامبه‌ر چی ده‌بێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی سائیرون خۆی به براوه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌زانێ و به مافی خۆی ده‌زانێ ده‌ستی باڵای هه‌بێ له دیاریكردنی سه‌رۆك وه‌زیران.
لایه‌نی به‌رامبه‌ریش كه هاوپه‌یمانی فه‌تح و ده‌وڵه‌تی یاسا و چه‌ند كوتله و گروپێك له خۆ ده‌گرێت رازی نابن به‌وه‌ی په‌راوێز بخرێن و له دیاریكردنی سه‌رۆك وه‌زیران و كابینه‌ی داهاتوو رۆڵیان نه‌بێت.
به پێی وته‌ی چه‌ند شاره‌زایه‌كی بیانیش به‌ڵكو له دوای پێش ده‌ستنیشانكردن و ته‌نانه‌ت دوای ده‌ستیشانكردنی سه‌رۆك وه‌زیرانیش دۆخێكی ئالۆز بێته كایه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.