Erbil 38°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 17:42

مارکاى ئیسپانى : گریزمان ده‌مێنێته‌وه‌ له‌یانه‌ى ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید

تۆرێس بۆ گریزمان : هه‌واداران ڕقیان لێت نیه‌ ئاره‌زووى مانه‌وه‌ت ده‌كه‌ن له‌یانه‌كه‌دا
کوردستان TV
100%


له‌هه‌فته‌ى 38ى خولى پله‌یه‌كى ئیسپانیا و  له‌دوا یاری ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید له‌خوله‌كه‌دا له‌م وه‌رزه‌ رووبه‌رووى ئیبار بوویه‌وه‌ ، له‌یاریه‌كه‌ ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید دووچارى یه‌كسان بوون بوو له‌گه‌ل یانه‌ى میوان به‌ئه‌نجامى دووگۆل بۆ هه‌ردوولا . 

 فیرنادۆ تۆرێس دوا یاری بوو له‌یانه‌كه‌ى دا و كۆتایی به‌گرێبه‌سته‌كه‌ى له‌گه‌ل یانه‌ مه‌دریدیه‌كه‌ هێنا ، هه‌وادارانى یانه‌كه‌ش ڕێزیان له‌ناوبراو گرت له‌و ماوه‌یه‌ى خزمه‌تى پێشكه‌ش به‌یانه‌كه‌ كردووه‌ و جێگا و شوێنى دیار بووه‌ . 

هه‌ر له‌و یاریه‌دا هه‌واداران هوتاف و دروشمیان ده‌وته‌وه‌ له‌به‌رامبه‌ر گریزمان ئه‌مه‌ش له‌دوای ئه‌وه‌ هات ، به‌پێى هه‌واڵ و سه‌رچاوه‌كانى بڵاوكراوه‌ گریزمان نزیكه‌ له‌په‌یوه‌ندى كردنى به‌یانه‌ى بارسێلۆنا  له‌م وه‌رزه‌ به‌گرێبه‌ستێكى پێنج وه‌رزه‌ ڕووده‌كاته‌ یانه‌ كه‌ته‌لۆنیه‌كه‌ ، بۆیه‌ یاریزانى ناوبراو به‌هوتاف و دروشمه‌كانى هه‌واداران له‌یاریگا بێزار بووه‌ ، له‌و كاته‌دا تۆرێس له‌یاریزانى ناوبراو نزیك بووه‌ پێى راگه‌یاندووه‌ ، هیوادارین بمینێیه‌وه‌ له‌یانه‌ ئه‌وان  ڕقیان لێت نیه‌ ، ئاره‌زووى مانه‌وه‌ت ده‌كه‌ن له‌یانه‌كه‌دا ، پێویستیان به‌تۆیه‌ به‌ڕۆیشتنت پێى ناڕه‌حه‌تن ، له‌و كاته‌دا ئه‌ستێره‌ فه‌ره‌نسیه‌كه‌ ده‌ست ده‌كات به‌گریان ، به‌پێى نوێترین هه‌واڵ له‌میدیاكان بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ گریزمان بۆ وه‌رزى داهاتووش ده‌مێنێته‌وه‌ له‌ریزه‌كانى یانه‌كه‌یدا 


سه‌رچاوه‌ى هه‌واڵ - ماركاى ئیسپانى 

شوان عه‌زیز


 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.