Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 23:28

ئافره‌تێک ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مریکا به‌رێوه‌ ده‌بات

یه‌كه‌م ئافره‌ته‌ له‌ مێژووی ئه‌و وڵاته‌
کوردستان TV
100%

جینا هاسپـڵ ، وه‌ك سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا سوێندی یاسایی خوارد، به‌مه‌ش بووه‌ یه‌كه‌م ئافره‌ت له‌ مێژووی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئه‌م پـۆسته‌ گرنگه‌ بگرێته‌ ده‌ست.

رێوره‌سمی سوێند خوارنه‌كه‌ له‌ باره‌گای ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا "  CIA" له‌ ناوچه‌ی لانگلی ویلایه‌تی ڤێرجینیا به‌ڕێوه‌چوو، كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكاو مایك پـێنسی جێگره‌كه‌ی ئاماده‌بوون.

جینا هاسپـڵ-ی ته‌مه‌ن 61 ساڵ ماوه‌ی 33 ساڵه‌ له‌و ده‌زگایه‌ كارده‌كات.

ئاماده‌كردنی: رزگار 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.