Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 23:05

به‌ وێنه‌ .. له‌رووداوێکی هاتوچۆدا دوو که‌س گیانیان له‌ ده‌ستدا

له‌ نزیك گوندی باغجیڵار
کوردستان TV
100%

له‌ ئاكامی رووداوێكی هاتوچۆ له‌ ئارتڤین دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا. ئۆتۆمبێلێك له‌ نزیك گوندی باغجیڵار له‌ سه‌ر رێگای ئارتڤین- شاڤشات كه‌وته‌ ناو رووباری چۆروه‌، له‌ ئاكامدا شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه‌ كه‌ریم چیفتی و دوو سه‌رنشینیش به‌ ناوه‌كانی دورسون گول و سه‌لیم ئاكساكاڵ له‌ نێو رووباره‌كه‌دا بزربوون. دوای گه‌ڕان و پشكنینی تیمه‌ تایبه‌تییه‌كان تواندرا ته‌رمی دورسون گول له‌ نێو ئۆتۆمبێله‌كه‌ له‌ دووری٢٠٠ مه‌تر له‌ شوێنی رووداوه‌كه‌ و ته‌رمی كه‌ریم چیفتچی دوو كیلۆمه‌تر له‌ولاتری شوێنی رووباره‌كه‌ بدۆزرێنه‌وه‌.

ktvktv

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.