Erbil 38°C دووشەممە 18 تشرینی دووەم 23:47

ده‌وڵه‌تى یاسا: ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌کان ساخته‌یه‌و ده‌بێت به‌ده‌ست جیابکرێنه‌وه‌ 

عەبادی داوا لە كۆمسیۆن دەكات بە ئەنجامەكانی هەڵبژاردنەكاندا بچێتەوە
کوردستان TV
100%


محه‌مه‌د سه‌یهود، په‌رله‌مانتارى ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تى یاسا، له‌ لێدوانێكى ڕۆژنامه‌وانیدا، ڕایگه‌یاند" ساخته‌كارییه‌كی زۆر له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ى 12ى ئایار كراوه‌ و ئه‌نجامه‌كه‌ى ساخته‌ و پووچه‌ڵه‌، ئه‌وه‌شى له‌سه‌ر پووچه‌ڵ دروست بكرێت، پووچه‌ڵه‌".

جه‌ختیشی كرده‌وه‌، كه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ ئه‌نجامى راسته‌قینه‌ى هه‌ڵبژاردن، ده‌بێت ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست جیابكرێنه‌وه‌ و بژمێردرێن، گوتیشی: "كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان شه‌رمه‌زار بووه‌ و ناتوانێت ده‌نگه‌كان دووباره‌ بژمێرێته‌وه‌، چونكه‌ ئابڕووچوونى گه‌وره‌ له‌ ئامێره‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كان ده‌رده‌كه‌وێت".

به‌پێی ئه‌نجامه‌كان، ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تى یاسا، كه‌ پێشتر خاوه‌ن 90 كورسى په‌رله‌مان بوو، ژماره‌ى كورسییه‌كانى له‌ خولى نوێ بۆ 25 كورسى دابه‌زیوه‌.

ئەمڕۆ سێشەممەش حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەم داوایەی چەند لایەنێكی سیاسیی دۆڕاوی رەت كردەوە بۆ دووبارەكردنەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانى عێراق، تەنها داوای لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە عێراق كرد بە ئەنجامەكاندا بچێتەوە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.