Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 22:45

تورکیا کوژرانی دوو سەربازى له‌لایه‌ن پەکەکەوه‌ راگه‌یاند

دوو سەرباز كوذران و دووی دیکەش بریندار بوون
کوردستان TV
100%

سەرۆکایەتیی سوپای تورکیا کوژرانی دوو سەربازی وڵاتەکەی بە دەستی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) رادەگەیەنێت.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی (ئەنادۆڵ)ی فەرمیی تورکیا، سەرۆکایەتیی ئەرکانی سوپای تورکیا لە بەیاننامەیەکدا بەبێ ئاماژەکردن بەو شوێنەی لێی کوژراون، رایگەیاندووە، دوو سەربازی سوپای تورکیا لە سەر سنووری نێوان باکوور و باشووری کوردستان کوژراون و دووی دیکەش بریندار بوون.

سەرۆکایەتیی ئەرکانی سوپای تورکیا لە بەیاننامەیەکەیدا هەروەها رایگەیاندووە، کە ئەو دوو سەربازە بەهۆی هێرشێکی گەریلاکانی پەکەکەوە کوژراون و بریندار بوون.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.