ئەندامێکی لیستی دەوڵەتی یاسا، کە نوری مالکی سەرۆکایەتی دەکات، ھەڵوێستی لیستەکەى لەسەر مانەوەی حەیدەر عەبادی لە پۆستی سەرۆک وەزیرانی عیراقدا دەخاتەڕوو.
لەم بارهوه عەبدولھادی سەعداوی ئەندامی لیستی دەوڵەتی یاسا بە سەرۆکایەتی نوری مالکی رایگەیاند" لیستەکەی ئێمەو چەندین لیست و لایەنی تریش دژی ئەوەن عەبادی جارێکی تر ببێتەوە به سەرۆک وەزیران.
سەعداوی وتیشى" سەرجەم ئەندامی دەوڵەتی یاسا بە نوری مالکیشەوە مانەوەی عەبادی لە پۆستەکهیدا رەتدەکەنەوە.
ساڵی 2018 دوای ناکۆکی و گرژیی زۆر لەنێوان عەبادی و مالکی لەسەر پۆستی سەرۆک وەزیران ھەرچەندە ھەردووکیان لە حزبی دەعوەو دەوڵەتی یاسا بوون، بەڵام دواجار عەبادی کرایە سەرۆک وەزیران و بۆ رازیکردنی ، مالکی کرایە جێگری سەرۆک کۆمار کە دەسەڵاتێکی کەم و دیاریکراوی ههبوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.