Erbil 38°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 17:16

چوار یانه‌ گه‌یشتنه‌ خولی‌ پله‌ یه‌کی‌ کوردستان

یانه‌كانی‌ ( ئاسۆ ، شێخان ، ڕزگاری‌ و خانه‌قین ) سه‌ركه‌وتن بۆ ڕیزى یانه‌ پله‌یه‌كه‌كانى كوردستان
کوردستان TV
100%


دوای‌  به‌كۆتاهاتنی‌ یاریه‌كان له‌خولى تۆپى پێى یانه‌ پله‌ دووه‌كانى كوردستان له‌ قۆناغی‌ دووه‌م  ، یانه‌كانی‌ ( ئاسۆ ، شێخان ، ڕزگاری‌ و خانه‌قین )  به‌هۆى ئه‌نجامى باشى یاریه‌كانیان له‌م وه‌رزه‌ى خولدا توانیان  سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن بۆ گه‌یشتنیان به‌ ڕیزى یانه‌ پله‌یه‌كه‌كانى كوردستان 

كاتژمێر 4:00 ی‌ ئێواره‌ی‌ ڕۆژی‌ سێ‌ شه‌ممه‌ 22 - 5 -  2018 و به‌ به‌ڕێوه‌چوونى دوویاری‌ له‌ قۆناغی‌ دووه‌م ى خوله‌كه‌ ، هه‌ردوو یانه‌ى خانه‌قین و شێخان له‌به‌رامبه‌ر یانه‌كانى چه‌مچه‌مال و بروسك توانیان سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن ،  یانه‌ی‌ خانه‌قین له‌ به‌رامبه‌ر یانه‌ی‌ چه‌م چه‌ماڵ به‌ ئه‌نجامی‌ 5-4 گۆڵ به‌ لێدانی‌ یه‌كلاكه‌ره‌وه‌  توانى سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت له‌یاریه‌كه‌دا ، وه‌ یانه‌ی‌ شێخانیش به‌ 3 گۆڵی‌ بێ‌ وه‌ڵام له‌ یانه‌ی‌ بروسكی‌ برده‌وه‌ .

خانه‌قین و شێخان هاوشێوه‌ى ئاسۆ و ڕزگارى توانیان سه‌ركه‌ون بۆ ڕیزى یانه‌ پله‌یه‌كه‌كانى كوردستان 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.