ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه كه سه‌رۆكی لیستی سائیرون، موقته‌دا سه‌در كه به دژایه‌تیكردنی ئه‌مه‌ریكا ناسرابوو له په‌یوه‌ندی دابێت له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك گه‌وره به‌رپرسی ئه‌مریكی.
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز به پشتبه‌ستن به نوێنه‌ری دەستەی سیاسیی سه‌در، زیا ئه‌سه‌دی رایگه‌یاندووه كه ئه‌مریكییه‌كان پشتگیری سه‌در ده‌كه‌ن و له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانی سائیرون له په‌یوه‌ندیدان.
ئه‌سه‌دی به ئاژانسه‌كه‌ی راگه‌یاندووه: "په‌یوه‌ندییه‌كه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكییه‌كان راسته‌وخۆ نییه، به‌ڵكو بۆ كردنه‌وه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندییه له رێگای ئه‌ندامانی سائیرونه‌وه ئه‌نجام دراوه".
دواتر له‌سه‌ر ئه‌م هه‌واڵه ئه‌سه‌دی له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا سه‌رله‌به‌ری هه‌واڵه‌كه‌ی به درۆخسته‌وه و نووسیوویه‌تی: "ژماره‌یه‌ك له كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن گوایه به پشتبه‌ستن به زانیارییه‌كانی من ده‌نگۆی ئه‌وه‌یان بڵاوكردووەته‌وه كه واشنتۆن و ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانی سائیرون له په‌یوه‌ندیدان، سه‌رله‌به‌ری ئه‌و هه‌واڵه به‌درۆ ده‌خه‌مه‌وه.
هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی له‌م جۆره له ئارادا نییه، ئه‌وان كه‌سانێك ده‌نێرن تاكو له رێگای ئه‌وانه‌وه په‌یوه‌ندی دروست بكه‌ین به‌ڵام ئێمه له رێگای ئه‌وانیشه‌وه ره‌تی ده‌كه‌ینه‌وه له‌گه‌ڵیان دابنیشین و هه‌ماهه‌نگی بكه‌ین".
سه‌در له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاندبوو: ده‌یه‌وێ حكوومه‌تێك پێكبهێندرێ كه "هه‌موو ره‌نگه‌كانی عێراق" له خۆ بگرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.