Erbil 38°C سێشەممە 19 تشرینی دووەم 01:39

دوو چه‌کداری نه‌ناسراو سێ هاووڵاتیان له‌به‌سره‌ کوشت

به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتوون
کوردستان TV
100%

له‌ ئاكامی هێرشێك له‌ پارێزگای به‌سره‌ كه‌ ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو ئه‌نجامیانداوه‌، سێ مه‌ده‌نی كوژران.

محه‌مه‌د خه‌ڵه‌ف ئه‌فسه‌ر له‌ سوپای عێراق راگه‌یاند: دره‌نگانی شه‌وی رابردوو، دوو چه‌كداری ده‌مامكدار، ته‌قه‌یان له‌ ژماره‌یه‌ك مه‌ده‌نی كردووه‌ له‌ ناوچه‌ی جیانییه‌ ناوه‌ڕاستی شاری به‌سره‌.

محه‌مه‌د خه‌ڵه‌ف ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ كه‌ له‌ ئاكامی هێرشه‌كه‌دا، سێ مه‌ده‌نی كوژران و هه‌ر دوای هێرشه‌كه‌ش چه‌كداره‌كان به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتوون.

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.