Erbil 38°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 10:29

تره‌مپ: ره‌نگه‌ کۆبوونه‌وه‌که‌ى 12ى ته‌مموز له‌گه‌ڵ کیم جۆنگ له‌کاتى خۆیدا به‌ڕێوه‌نه‌چێت

تره‌مپ: به‌م نزیكانه‌ ده‌گه‌ینه‌ بڕیارێك و ئێمه‌ به‌رده‌وامین له‌ هه‌نگاونان
تره‌مپ: ره‌نگه‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ى 12ى ته‌مموز له‌گه‌ڵ كیم جۆنگ له‌كاتى خۆیدا به‌ڕێوه‌نه‌چێت
کوردستان TV
100%

به‌پێى هه‌واڵێكى تایم، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا دوێنى سێشه‌ممه‌ 22ـى ئایارى 2018، له‌كاتى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ موون جاى ئین سه‌رۆكى كۆریاى باشوور له‌ واشنتۆن ڕایگه‌یاند: كۆبوونه‌وه‌ چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ى 12ـى ته‌مووز له‌گه‌ڵ كیم جۆنگ ئون سه‌رۆكى كۆریاى باكوور ئه‌گه‌رى ئه‌وه‌ هه‌یه‌ سه‌رنه‌گرێت یاخود له‌ كاتێكى تردا ئه‌نجام بدرێت.

تره‌مپ له‌ لێدوانه‌كه‌یدا بۆ په‌یامنێران وتى چانسێكى گه‌وره‌ هه‌یه‌ كه‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ى 12ى ته‌مموز ئه‌نجام نه‌درێت، به‌ڵام به‌م نزیكانه‌ ده‌گه‌ینه‌ بڕیارێك و ئێمه‌ به‌رده‌وامین له‌ هه‌نگاونان تا بزانین چى ڕوو ده‌دات، هه‌روه‌ها وتى ئه‌گه‌ر له‌كاتى خۆى ڕوو نه‌دات پێ ده‌چێت له‌ كاتێكى تردا ئه‌نجامى بده‌ین.

دۆناڵد تره‌مپ له‌ لێدوانه‌كه‌یدا وتى ئه‌وه‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كى گرنگه‌ بۆ كۆریاى باكوور هه‌روه‌ها بۆ جیهانیش به‌ڵام ره‌نگه‌ رێك نه‌كه‌وێت و ئێمه‌ چه‌ند مه‌رجێكمان هه‌یه‌ كه‌ جێبه‌جێ بكرێت، ئه‌گه‌ر بكرێت ئه‌وه‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ ده‌بێت و ئه‌گه‌ر ئه‌و مه‌رجانه‌ ئه‌نجام نه‌درێت ئه‌وه‌ رێك ناكه‌وین بۆ كۆبوونه‌وه‌كه‌، به‌راستى ئه‌وه‌ ده‌بێته‌ گرنكترین چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ كۆریاى باكوور، به‌ڵام ئه‌وه‌ش ناهێنێت كه‌ ئه‌نجام نه‌درێت ره‌نگه‌ له‌ كاتى خۆى نه‌كرێت پێ ده‌چێت له‌ كاتێكى تردا كۆبوونه‌وه‌كه‌ ئه‌نجام بده‌ین.

تره‌مپ ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه‌ گه‌ره‌نتى سه‌لامه‌تى بۆ سه‌رۆك كیم جۆنگ ئون ده‌كه‌ن و وتى ئێمه‌ له‌ سه‌ره‌تاوه‌ش باسى ئه‌وه‌مان كردووه‌ و هه‌روه‌ها وتى ئه‌و سه‌لامه‌ت و دڵخوشیش ده‌بێت به‌وه‌ی كه‌ وڵاته‌كه‌ى گه‌وره‌و ده‌وڵه‌مه‌ند بێت.

تره‌مپ ده‌رباره‌ى میلله‌تى كۆریاى باكوور وتى: ئه‌وان خه‌ڵكێكى مه‌زن و ئیشكه‌رن، ئه‌مه‌ش هه‌لێكى باشه‌ هاتووته‌ پێشیان ره‌نگه‌ قه‌ت هه‌لێكى وه‌هایان بۆ نه‌ره‌خساوه‌ ئه‌گه‌ریش كۆبوونه‌وه‌كه‌ ئه‌نجام نه‌ده‌ین ئه‌مه‌ راستیه‌ كه‌ ئه‌ویش دڵخوش نابێت. 

وه‌رگێڕانی/ سیروان عه‌زیز
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.