Erbil 38°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 10:52

سه‌رۆکى ڤه‌نزویڵا 48 کاتژمێر ده‌داته‌ باڵیۆزى ئه‌مریکا تا له‌ وڵاته‌که‌ى ده‌ربچێت

نیكۆلاس مادورۆ سه‌رۆكى ڤه‌نزوێلا
سه‌رۆكى ڤه‌نزویڵا 48 كاتژمێر ده‌داته‌ باڵیۆزى ئه‌مریكا تا له‌ وڵاته‌كه‌ى ده‌ربچێت
کوردستان TV
100%

به‌پێى هه‌واڵێكى بى بى سى دوێنى 22ى ئایارى 2018، نیكۆلاس مادورۆ سه‌رۆكى وڵاتى ڤه‌نزوێلا 48 كاتژمێر مۆڵه‌تى داوه‌ به‌ تۆد ڕۆبینسۆن باڵیۆزى ئه‌مریكا له‌ ڤه‌نزۆێلا تا وڵاته‌كه‌ به‌ جێبهێڵێت.

نیكۆلاس مادورۆ سه‌رۆكى ڤه‌نزوێلا موڵه‌تى 48 كاتژمێری به‌ هه‌ریه‌ك له‌ تۆد ڕۆبینسون و جێگره‌كه‌ى براین نارانجو وڵاتى ڤه‌نزوێلا به‌جێ بهێڵن له‌ ماوه‌ى دیاریكراو، نیكۆلاس ده‌رباره‌ى ئه‌م فه‌رمانه‌ى به‌ڵێنى ئه‌وه‌ى داوه‌ كه‌ به‌ڵگه‌ پێشكه‌ش ده‌كات كه‌ باڵێۆزخانه‌ى وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كان تێوه‌گلاوى سه‌ربازى پیلانگێڕى سیاسى و ئابوورى بوونه‌ دژى حكومه‌تى ڤه‌نزوێلا.

هاوكات تا ئێستا هیچ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كى فه‌رمى له‌ لایه‌ن وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكاوه‌ ده‌رباره‌ى ئه‌م لێدوانانه‌ى نیكۆلاس مادورۆ سه‌رۆكى ڤه‌نزوێلا بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه‌.

جێى ئاماژه‌یه‌ له‌ 20ـى ئایارى 2018، هه‌ڵبژاردن له‌ وڵاته‌ ڤه‌نزوێلا به‌ڕێوه‌چوو و نیكۆلاس مادورۆ 68 له‌ سه‌دى ده‌نگه‌كانى به‌ده‌ستهێنا و توانى جارێكى تر ده‌سه‌ڵاتى ڤه‌نزوێلا بگرێته‌وه‌ ده‌ست.

وه‌رگێڕانی/ سیروان عه‌زیز

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.