هێزه‌ر ناوێرت، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌وه‌ی ئایا ئه‌مریكا موقته‌دا سه‌در به هاوبه‌شێكی گونجاو له عێراق ده‌زانێ، رایگه‌یاند: ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ ئه‌وانه كارده‌كات كه عێراقییه‌كان خۆیان ده‌ست نیشانیان ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها گوتی: كار له‌گه‌ڵ هه‌ر كه‌سێك ده‌كه‌ین كه حكومه‌تی عێراق و گه‌لی عێراق ده‌ستنیشانی بكات، چونكه په‌یوه‌ندییه‌كی دوور و درێژ له نێوان ئێمه‌و حكومه‌تی عێراق هه‌یه‌و به‌رده‌وامیش ده‌بێ.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.