Erbil 38°C پێنجشەممە 26 شوبات 06:11

حەشدی شەعبی هەڕەشەی داگیرکردنى گونده‌کانى سنووری خانەقین دەکات

شێخ جەعفەر مستەفا، بەرپرسی لقی پارتی لە خانەقین ئه‌وه‌ى راگه‌یاندووه‌
کوردستان TV
100%


بەرپرسی لقی پارتی لە خانەقین ڕایده‌گه‌یه‌نێت، فەوجێکی میلیشیاكانى حەشدی شه‌عبی هەڕەشەی وەرگرتنی موڵک و ماڵ لە گوندنشین و جووتیارانی کورد لە سنووری خانەقین دەکەن.

شێخ جەعفەر مستەفا، بەرپرسی لقی پارتی لە خانەقین بە باسنیوزی ڕاگەیاند" فەوجێکی عێراقی بەناوی حەشد و سوپای عێراقەوە هاتوونەتە گوندی (فەرەج)ی سەر بە شارەدێی گوڵالە لە سنووری خانەقین، ئەو هێزە سنووری هێزە هاوبەشەکانی لیواکانی سێ و پێنجیان تێپەڕاندووە، پێشتر ئەو دوو لیوایە ڕێککەوتنیکیان کردووە“.

گوتیشی" ئەو هێزە نەدەبوو بێتە ئێرە، چونکە ته‌نانه‌ت سنووری ساڵى 2003یشیان تێپەڕاندووە، هەرچەندە فه‌رمانده‌ى فەوجی ئەو هێزە گوتوویەتی کە بۆ داگیرکاریی نەهاتوون و کەس لەوێ دەرناکەین.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.