Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 02:24

ده‌رباز خه‌ریکی به‌رهه‌مهێنانی ژماره‌یه‌ک گۆرانییه‌

له‌ ساڵی 2005 یه‌كه‌م ئه‌لبوومی گۆرانی خۆی بڵاوكردۆته‌وه‌
کوردستان TV
100%

هونه‌رمه‌ندی لاوی ده‌ڤه‌ری  ره‌واندوز  " ده‌رباز شێرزاد " دوای 13 ساڵ له‌ بێده‌نگی و نه‌بوونی گۆرانی نوێ ، له‌ ئێستادا سارقاڵی به‌رهه‌مهێنان و تۆماركردنی ژماره‌یه‌ك به‌رهه‌می هونه‌ری تازه‌یه‌ .

ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ له‌ ساڵی 2005 یه‌كه‌م ئه‌لبوومی گۆرانی خۆی بڵاوكردۆته‌وه‌ ، ئیتر له‌ دوای ئه‌م ئه‌لبوومه‌ جگه‌ له‌ به‌رهه‌مهێنانی ژماره‌یه‌ك گۆرانی به‌ شێوه‌ی " سینگل " تاك  هیچ به‌رهه‌مێكی به‌ شێوه‌ی ئه‌لبووم به‌رهه‌منه‌هێناوه‌ .

ده‌رباز ئاشكرایده‌كات ، له‌ ئێستادا سه‌رقاڵی به‌رهه‌مهێنانی دوو گۆرانییه‌ ،یه‌كێكیان به‌ ناوی " تا دڵی منت به‌ده‌ستهێنا " كه‌ كاری ده‌نگ و موزیكی له‌ لایه‌ن هونه‌رمه‌ندی موزیكژن " نیهاد سابیر " ته‌واو بووه‌ و ته‌نیا ماوه‌ كاری كلیپی بۆ ئه‌نجامبدرێت .

گۆرانی دووه‌می ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌  بریتییه‌ له‌ گۆرانی " فاتمۆكێ " كه‌ گۆرانییه‌كی كرماجییه‌ و له‌ باوكی بۆ ماوه‌ته‌وه‌ و له‌ ئێستادا خه‌ریكی ئاماده‌كارییه‌ بۆ ئه‌م به‌رهه‌مه‌.

به‌رهه‌مێكی دیكه‌ی " ده‌رباز شێرزاد " بریتییه‌ له‌ لاوكی " ئه‌رێ گۆلێ " كه‌ پێشتر به‌ ده‌نگی هونه‌رمه‌ند " هاوتا ئه‌سعه‌د " تۆماركراوه‌ و  یه‌كێكه‌ له‌ به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ ، ناوبراو به‌ نیازه‌ جارێكی دیكه‌ و به‌ شێوازێكی دیكه‌ تۆماری بكاته‌وه‌ و له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیك كاره‌كانیان ته‌واو ده‌بێت و بڵاویان ده‌كاته‌وه‌ .

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.