سوپای پاسدارانی ئێران هەڕەشە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەکات و ڕایدەگەیەنێت، لە ئەگەری هێرشی ئەو وڵاتە بۆسەر ئێران چارەنوسی هاوشێوەی چارەنوسی سەدام حسێن سەرۆکی لەناوچووی ڕژێمی بەعس دەبێت.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی رۆیته‌رز، ئه‌م هه‌ره‌شانه‌ی سوپای پاسداران له به‌یاننامه‌یه‌كدا هاتوون و تێیدا جه‌خت كراوه‌ته‌وه، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مه‌ریكا ئه‌و په‌یامه‌ی ئێمه‌ی پێگه‌یشتووه، كه ئه‌گه‌ر هێرشی سه‌ر وڵاته‌كه‌مان بكه‌ن، رووبه‌ڕووی چاره‌نووسێكی هاوشێوه‌ی چاره‌نووسی سه‌دام حوسێن، سه‌رۆكی له‌سێداره‌دراوی پێشووی عێراق ده‌بنه‌وه.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هاتووه، دوێنێ له به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، ناوی 5 به‌رپرسی ئێرانی‌یان خستۆته لیستی ناوی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه بڕیاره ئه‌مه‌ریكا سزای ئابووری و دارایی نوێیان به‌سه‌ردا بسه‌پێنێت.
وه‌ك له به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكادا هاتووه، به‌هۆی بوونی په‌یوه‌ندیی ئه‌و 5 كه‌سه به سوپای پاسدارانی ئێرانه‌وه، ناویان خراوه‌ته لیستی سزادراوان، كه پێكهاتوون له "مه‌هدی ئازه‌ربیشه، محه‌مه‌د جه‌عفه‌ری، مه‌حموود كازم ئاباد، چاوید شیر ئه‌مین و سه‌ید محه‌مه‌د تارانی" كه سه‌رجه‌میان به‌رپرس و كه‌سانی نزیكن له سوپای پاسداران.
بەبۆنەی ساڵیادی ئازادکردنی خوڕەمشەهر لەدەست هێزە عێراقییەکان، سوپای پاسدارانی ئێران بەیاننامەیەکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا هاتووە، "ئۆپراسیۆنی ڕزگاکردنی خوڕەمشەهر یەکێکە لە خاڵە هەرە بەهێزەکانی شەڕی هەشت ساڵەی نێوان عێراق و ئێران کە بۆ هەمیشە لە مێژووی ئێران‌دا دەدرەوشێتەوە.
ئاماژە بەوەش کراوە، ڕزگارکردنی خوڕەمشەهر لە کاتێکدا ڕوویداوە کە ئەو شارە بۆ ماوەی زیاتر لە یەک ساڵ و نیو لە ژێر دەستی هێزە "داگیرکەرەکانی" سوپای عێراقدا بووە، بەڵام ئەو سەرکەوتنە بوو بەدەستکەوتێکی گەورە بۆ ئێران و باڵانسی شەڕی لە بەرژەوەندی ئەو وڵاتە گۆڕیوە.
سوپای پاسداران ڕاشیگەیاندووە، "دوای تێپەڕبوونی سێ دەیە بەسەر کۆتاییهاتنی ئەو شەڕە سەپێندراوە، گەل و هێزە چەکدارەکانی ئێران فێربوون لە ڕێگەی زاڵبوون بەسەر هەموو لایەنەکانی دوژمن و بەهێزکردنی توانای بەگریی خۆیان، تووشی هەڵەی ستراتیژی نەبن, وڵاتە داگیرکەر و شەڕخوازەکانیش بەتایبەتی ئەمریکا ئەو پەیامەیان پێگەیشتووە کە لە ئەگەری دەستدرێژیکردن بۆسەر ئێران چارەنوسێکی جیاوازیان لە چارەنوسی سەدامی لەناوچوو نابێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.