Erbil 38°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 17:16

یانه‌کانى دهۆک و ئاکرێ گه‌یشتنه‌ یاری کۆتایی خولی پله‌یه‌کی کوردستان

هه‌ردوو یانه‌ سه‌ركه‌وتنیان تۆماركرد له‌به‌رامبه‌ر یانه‌كانى ده‌ربه‌ندیخان و پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى
کوردستان TV
100%


 ئێواره‌ى ڕۆژى چوارشه‌ممه‌، 23 - 5 -  2018، له‌ قۆناغی كۆتایی خولی  تۆپى پێى یانه‌ پله‌یه‌كه‌كانى كوردستان و له‌یاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌دا  ، یانه‌ى دهۆك له‌یاریگاو له‌به‌رده‌م هه‌وادارانى میواندارى ده‌ربه‌ندیخانى كرد ، دهۆك توانى یاریه‌كه‌ له‌ده‌ربه‌ندیخان به‌رێته‌وه‌ به‌ئه‌نجامى گۆلێكى بێ به‌رامبه‌ر . 

گۆله‌كه‌ى یانه‌ى دهۆك له‌ڕێگاى یاریزان  نێچیرڤان شوكری له‌ خوله‌كی 73  تۆمار كرا ، یانه‌ى دهۆك  به‌براوه‌بوونى له‌م یاریه‌دا سه‌ركه‌وت بۆ یاری كۆتایی 

له‌یاریه‌كى دیكه‌ له‌هه‌مان قۆناغدا ، یانه‌ى ئاكرێ میوانداری پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى كرد ، یانه‌ى ئاكرێ توانى له‌یاریه‌كه‌ براوه‌بێت به‌ئه‌نجامى گۆلێكى بێ به‌رامبه‌ر . 

گۆله‌كه‌ى یانه‌ى ئاكرێ له‌ڕێگاى یاریزان له‌یس جه‌لیل له‌خوله‌كى 36 ى تایمى یه‌كه‌مى یاریه‌كه‌ تۆمار كرا . 
براوه‌بوونى ئاكرێ له‌یاریه‌كه‌ یانه‌ى ناوبراویش هاوشانى دهۆك گه‌یشته‌ یاری كۆتایی خولى پله‌یه‌كى كوردستان   

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.