بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە 24ى 5ى 2018، له ئاكامى ته‌قینه‌وه‌یه‌كى خۆكوژى له ناوچه‌ى شوعله‌ى شیعه نشینى باكوورى به‌غداى پایته‌ختى عێراق، ژمارەیەك هاووڵاتی بوونە قوربانی.
به پێى هه‌واڵێ رویته‌رز ته‌قینه‌وه‌كه له رێگه‌ى خۆكوژیه‌وه ئه‌نجام دراوه و خۆكوژه‌كه بومبێكى پشتێنى به‌ستووه ویستویه‌تی بچێتە نێو پاركێكی شاری یارییەوە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە تەقەی لێكراوە به‌ڵام له ده‌روازه‌ى پاركى سه‌قلاویه خۆی تەقاندۆتەوە و به‌گوێره‌ى ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كان 4 كه‌س كوژراون و 15 دیكه‌ش برینداربوونه.
له ئێستادا هێزه ئه‌منییه‌كان ئه‌و ناوچه‌یان كۆنتڕۆڵ كردووه و سه‌رقاڵى لێكۆڵینه‌وه‌ن له رووداوه‌كه .
وه‌رگێڕانی/ سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.