Erbil 38°C سێشەممە 19 تشرینی دووەم 01:25

تا ئێستا سه‌در له‌ گه‌ڵ مالیکی کۆنه‌بۆته‌وه‌

هه‌وڵ و كاره‌كانم له‌ باره‌ی پێكهێنانی حكوومه‌تی داهاتوو ته‌واو كردووه‌
کوردستان TV
100%

موقته‌دا سه‌در، سه‌رۆكی لیستی سائرون له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا، رایگه‌یاندووه‌ :دوای دیدار و كۆبوونه‌وه‌، دوا هه‌وڵ و كاره‌كانم له‌ باره‌ی پێكهێنانی حكوومه‌تی داهاتوو ته‌واوكردووه‌ كه‌ ناسوننی، ناشیعی، ناعه‌ره‌بی، ناكوردی، نانه‌ته‌وه‌یی و ناتائیفی ده‌بێت به‌ڵكو حكوومه‌تێكی عێراقی ره‌سه‌ن ده‌بێت، هه‌روه‌ها بوونی ئۆپۆزسیۆن له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، كارێكی باش و گرنگه‌.

سه‌ركرده‌ی ره‌وتی سه‌در ئه‌وه‌شی گوتووه‌ : به‌ زانیاری و ورده‌كاری ناوه‌ڕۆكی دیدار و كۆبوونه‌وه‌كان له‌ باره‌ی پێكهێنانی حكوومه‌تی داهاتوو، مه‌رجه‌عییه‌ت، هۆزه‌كان و گه‌ل ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش قسه‌ و گوفتاری خۆیان هه‌بێت، دواتر چاوه‌ڕوانی ئه‌و قه‌وارانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ خاوه‌نی ئاراسته‌ی نیشتمانیین تا حكوومه‌تێكی به‌هێز پێكبهێنن و مافی گه‌ل بدات و سزای توندی گه‌نده‌ڵكاران بدات.

له‌ میانی دوو هه‌فته‌ی رابردوودا، موقته‌دا سه‌در پرسی پێكهێنانی حكوومه‌تی داهاتووی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ی ئیئتلافی نه‌سر، حه‌یده‌ر عه‌بادی و سه‌ركرده‌ی ئیئتلافی فه‌تح، هادی عامری و سه‌ركرده‌ی ره‌وتی حیكمه‌، عه‌ممار حه‌كیم و سه‌ركرده‌ی ئیئتلافی وه‌ته‌نییه‌، ئه‌یاد عه‌للاوی و سه‌ركرده‌ی ئیئتلافی قه‌راری عێراقی، ئوسامه‌ نوجێفی و هه‌ردوو شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هه‌روه‌ها نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق، تاوتوێ كردبوو جگه‌ له‌ سه‌ركرده‌ی ئیئتلافی ده‌وڵه‌تی یاسا، نوری مالیكی نه‌بێت.

به‌پێی ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كه‌ له‌ ١٢ی ئه‌م مانگه‌ به‌ڕێوه‌چوو، ئیئتلافی سائرون به‌ سه‌رۆكایه‌تی موقته‌دا سه‌در له‌ كۆی ٣٢٩ كورسی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، ٥٤ كورسی به‌ده‌ستهێناوه‌.

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.