Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 23:25

ئیسرائیل له‌ڕێگاى وه‌رزش قودس وه‌ک پایته‌ختى وڵاته‌که‌ى ده‌ناسێنێ ، له‌م به‌رواره‌ میواندارى ئه‌رجه‌نتین ده‌کات

بۆ یاری دۆستانه‌كه‌ بڕی چوار ملیۆن دۆلار ته‌رخان كراوه‌
کوردستان TV
100%

میدیاكانى ئیسرائیل بڵاویان كرده‌وه‌ ، هاوكات له‌گه‌ل ناساندنى قودس به‌پایته‌خى ئیسرائیل ، به‌رپرسانى وه‌رزشى ئه‌و وڵاته‌ ، دوای ئه‌و بانگهێشتنامه‌یه‌ى پێش كه‌ش به‌  هه‌لبژارده‌ى ئه‌رجه‌نتینیان كرد بوو ، هه‌ڵبژارده‌كه‌  ڕه‌زامه‌ند بوو له‌سه‌رداواكه‌ى به‌رپرسانى وه‌رزشى  ئیسرائیل بۆ ئه‌نجامدانى یاری دۆستانه‌ له‌نێو قودسدا 

میدیاكان ڕاشیده‌گه‌یه‌نن ئیسرائیل له‌به‌رامبه‌ر ڕازى بوونى ئه‌رجه‌نتین و هاتنیان بۆ وڵات ئه‌وا بڕى یه‌ك ملیۆن دۆلار ده‌به‌خشێت به‌هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌رجه‌نتین  و وه‌ سێ ملیۆن وه‌ك خه‌رجى بۆ هه‌ڵبژارده‌كه‌ دابینى ده‌كات . 

میدیاكانى ئیسرائیل له‌كۆتادا ڕایده‌گه‌یه‌نن كه‌یاریه‌ دۆستانه‌كه‌ى نێوان هه‌ردوو هه‌لبژارده‌ له‌ 9 - 6 - 2018 له‌یاریگاى تیدى له‌قودس به‌ڕێوه‌ده‌چێت 


شوان عه‌زیز

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.