موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌رى ڕه‌وتى سه‌در و سه‌رۆكى لیستى سائیرون كه‌لیسته‌كه‌ى زۆرترین كورسى په‌رله‌مانى عێراقى به‌ده‌ست هێناوه ، له‌په‌یجى تایبه‌ت به‌خۆى له‌تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك ڕایده‌گه‌یه‌نێت ، ئه‌مڕۆ وێنه‌كه‌م بۆ ته‌واو كردن ، دوای ته‌واو بوونى گفتوگۆكان حكومه‌تێك دێته ئاراوه جێگاى ڕه‌زامه‌ندیتان بێت .
سه‌در ڕاشیده‌یگه‌نێت شێوه‌ی حكومه‌تى نوێى عێراق به‌م جۆره ده‌بێت ، نه سوننی ، نه شیعی، نه عه‌ره‌بی، نه كوردی، نه نه‌ته‌وه‌یی و نه تایه‌فی، ده‌بێت حكومه‌تیكی عێراقی ڕه‌سه‌ن و ئۆپۆزیسیۆنێكی بنیاتنه‌ر و ئاشتییانه بێت
موقته‌دا سه‌در له‌درێژه‌ى پۆسته‌كه‌یدا ڕایده‌گه‌یه‌نێت : سوود له بۆچوونی مه‌رجه‌عییه‌ت و سه‌رۆك هۆزه‌كان و چین و توێژه‌كان وه‌رده‌گرم ، وه له‌ورده‌كاری كۆبوونه‌وه‌كان ئاگاداریان ده‌كه‌مه‌وه . ئێمه چاوه‌ڕوانی كوتله پاكه‌كان ده‌كه‌ین كه خاوه‌نی بۆچوونی نیشتمانی به‌نرخ بن بۆ پێكهێنانی حكومه‌تێكی باوكانه‌ی به‌هێز ، كه مافه‌كانی گه‌ل بدات و سزای توندی گه‌نده‌ڵكاران بدات.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.