Erbil 38°C سێشەممە 19 تشرینی دووەم 01:30

داعش هه‌ڕه‌شه‌ى داگیرکردنى به‌غداو چه‌ند ناوچه‌یه‌کى عێراق ده‌کات

له‌وانه‌ش شوعله‌و كه‌ڕاده‌و به‌غداد جه‌دیده‌
کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به‌ پشت به‌ستن به‌ چه‌ند زانیاریه‌كى هه‌والگرى ئاشكرا كرد، كه‌ چه‌كدارانى تیرۆریستى داعش هه‌ڕه‌شه‌ى داگیركردنى شارى به‌غداو ناوچه‌كانى ده‌وروبه‌رى به‌غدای كردووه‌، له‌وانه‌ش شوعله‌و كه‌ڕاده‌و به‌غداد جه‌دیده‌.

شه‌وى ڕابردوو ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژی چێشتخانه‌یه‌كی له‌ پاركی شوعله‌‌ له‌ رۆژئاوای شاری به‌غدا كرده‌ ئامانج و دوای رێگرتن  لە چوونە ژوورەوە بۆ باغچەیەکی خێزانیی ناوچەی شوعلە لە باکووری بەغدا، خۆکوژێک بە پشتێنەیەکی بۆمبڕێژکراووە خۆی تەقاندەوەو به‌هۆیه‌وه‌ 4 کەس گیانیان لەدەست داو 15ـی دیکەش بریندار بوون.
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.