Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 23:21

له‌ بودجه‌ی ساڵی 2019ـی ئه‌مه‌ریکا بڕی 290 ملیۆن دۆلار بۆ هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ ته‌رخان کراوه‌

پڕۆژه‌یاساكه‌ له‌ ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا ده‌نگی له‌سه‌ر دەدرێت
له‌ بودجه‌ی ساڵی 2019ـی ئه‌مه‌ریكا بڕی 290 ملیۆن دۆلار بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ ته‌رخان كراوه‌
کوردستان TV
#5 #7
100%

ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ر‌انی ئه‌مه‌ریكا پڕۆژه‌ یاسای به‌رگری نیشتمانی بۆ ساڵی 2019 په‌سه‌ند كرد، كه‌ له‌و پڕۆژه‌یه‌دا 290 ملیۆن دۆلار بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بۆ هه‌مان ساڵ ته‌رخان كراوه‌.

میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا بڵاویان كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌ پێی ئه‌و پڕۆژه‌ یاسایه‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان هاوكاری گرنگیان پێشكه‌ش به‌ ئه‌مریكا كردووه‌ بۆ تێكشكاندن و به‌ ته‌واوی له‌ناوبردنی داعش له‌ عێراق و تاوەکو ئێستاش به‌رده‌وامن له‌و هاوكاریانه‌. 

هه‌ر به‌ پێی پرۆژه‌ یاساكه‌ تێكشكاندنی ته‌واوی داعش گرنگه‌ بۆ پاراستنی سه‌قامگیری و گیانی لێبوورده‌یی له‌ عێراق به‌ شێوه‌یه‌ك هه‌موو بیروباوه‌ڕ و تائیفه‌ و نه‌ته‌وه‌یه‌ك پارێزراوبن و له‌ناو حكومه‌ت و له‌ كۆمه‌ڵگای عێراقیدا جێگایان هه‌بێت. 

هه‌ر له‌ ناوه‌رۆكی پڕۆژه‌ یاساكه‌دا هاتووه‌، بۆ پشتیوانیكردنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دژی داعش و به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ندی عێراق، پێویسته‌ ئه‌مریكا بڕی 290 ملیۆن دۆلار بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان دابین بكات بۆ ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ هاوكارێكی كاریگه‌ری هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق و ئه‌مریكا و ئه‌ندامانی دیكه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بن، به‌ مه‌به‌ستی به‌هێزكردنی ده‌ستكه‌وته‌كان و پاراستنی ناوچه‌كان له‌ داعش و هاوكارانه‌كانیان، به‌و ئامانجه‌ی بۆ هه‌میشه‌ ئه‌و رێكخراوه‌ له‌ عێراق له‌ناو ببرێن. 

بڕیاره‌ له‌ چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا، پڕۆژه‌یاساكه‌ له‌ ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.