Erbil 38°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 12:37

کۆریاى باکوور: هێشتا گفتوگۆ کراوه‌یه‌ بۆ ئه‌نجامدانى لووتکه‌که‌ى تره‌مپ و کیم

تره‌مپ له‌ رایگه‌یه‌ندراوێكدا بڕیاڕی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى كۆبوونه‌وه‌ چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ى دا
كۆریاى باكوور: هێشتا گفتوگۆ كراوه‌یه‌ بۆ ئه‌نجامدانى كۆبوونه‌وه‌ لووتكه‌كه‌ى تره‌مپ و كیم
کوردستان TV
100%

به‌پێى هه‌واڵێكى رویته‌رز، ئه‌مڕۆ هه‌ینى 25ى ئایارى 2018، حكومه‌تى كۆریاى باكوور وه‌ڵامى بڕیاره‌كه‌ى دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكاى دایه‌وه‌ له‌ دواى ئه‌وه‌ى تره‌مپ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى لووتكه‌كه‌ى نێوان خۆى و كیم جۆنگی راگه‌یاند، كۆریاى باكور له‌ وڵامدانه‌وه‌كه‌ى ده‌لێت پیۆنگیانگ هیوا ده‌خوازێت كه‌ بگه‌نه‌ ڕێگه‌ چاره‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌كه‌ و له‌گه‌ڵ به‌نامه‌ى ناوه‌كى.

جێی ئاماژه‌یه‌ دوێنى پێنجشه‌ممه‌ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا له‌ رایگه‌یه‌ندراوێكدا بڕیاڕی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى كۆبوونه‌وه‌ چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ى دا، كه‌ بڕیاربوو له‌ 12ى حوزه‌یران له‌گه‌ڵ كۆریاى باكوور له‌ سه‌نگافوره‌ ئه‌نجام بدریت .

تره‌مپ له‌ نامه‌یه‌كى نووسراودا بۆ كیم جۆنگ ئون كشانه‌وه‌ى له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ى لوتكه‌ى سه‌نگافوره‌ى ڕاگه‌یاندبوو، تره‌مپ له‌ نامه‌كه‌دا نووسیبوى " به‌ داخه‌وه‌، به‌هۆى لێدوانى توڕه‌ و توند و دژایه‌تیه‌كانته‌وه‌، من هه‌ست ده‌كه‌م ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ گونجاو نه‌بێت له‌م كاته‌دا كه‌ ماوه‌یه‌كى زۆره‌ پلانى بۆ داده‌نێین".

وه‌رگێڕانی/ سیروان عه‌زیز
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.