هه‌ندێك كردار و خوو هه‌ن كه زۆر كه‌س ڕۆژانه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاگاداری ئه‌وه بن كه ئه‌گه‌ری زیانی بۆ جه‌سته‌یان هه‌بێت و مه‌ترسی تووشبوونیان به نه‌خۆشی زیاتر بكات.
ماڵپه‌ڕی هاف پۆستی عه‌ره‌بی چوار له‌و كردارانه‌ی خستۆته‌ڕوو كه ڕۆژانه دووباره ده‌كرێنه‌وه و زیانیان هه‌یه، وه‌ك:
١. به‌كارهێنانی سابون هه‌موو ڕۆژێك:
به‌كتریای به‌سوود له‌سه‌ر پێست هه‌یه كه له نه‌خۆشی دووری ده‌خاته‌وه و پارێزگاری له شێداری ده‌كات، و خۆشۆردن هه‌موو ڕۆژێك به سابون و شامپۆ واده‌كات ئه‌و به‌كتریایانه له‌ناو بچن، بۆیه ئه‌گه‌ری تووشبوونی جه‌سته به نه‌خۆشی زیاتر ده‌كات.
٢. زۆر به‌كارهێنانی هه‌ویری ددان شۆردن:
به‌كارهێنانی بڕێكی زۆری هه‌ویری ددان شۆردن واده‌كات فڵچه‌كه به‌سه‌ر ددانه‌كانه‌وه بخزێت به‌مه‌ش ددانه‌كان به ته‌واوی پاك نابنه‌وه و ئه‌گه‌ری هه‌یه زیان به پوك بگه‌یه‌نێت.
٣. زۆر به‌كارهێنانی نه‌رمكه‌ره‌وه‌ی قژ (به‌لسه‌م):
به‌لسه‌م پێكهاته‌یه‌كی خه‌ستی هه‌یه كه واده‌كات قژ نه‌رم و بریقه‌دار ببێت، و گه‌ر زۆر به‌كاربهێندرێت واده‌كات قژ زوو پیس ببێته‌وه، و به‌كارهێنانی بۆ پێستی سه‌ر ده‌بێته هۆی داخرانی كونیله‌كانی پێست و زیادبوونی چه‌وری و كه‌مبوونه‌وه‌ی گه‌شه‌ی قژ.
٤. پاككردنه‌وه‌ی لوت به په‌نجه:
ئه‌م كرداره ناسروشتییه، چونكه ئه‌گه‌ری هه‌یه له‌گه‌ڵ په‌نجه‌دا به‌كتریا بگوازرێته‌وه بۆ ناو لوت و گه‌ر لوت له‌و كاته‌دا داخراوبێت ئه‌وا به‌كتریاكه له‌و ناوچه‌یه‌دا قه‌تیس ده‌مێنێته‌وه و گه‌شه ده‌كات و واده‌كات له دواتردا تووشی هه‌وكردنی گیرفانه هه‌واییه‌كان ببیت
سه‌رچاوه/ رواندز شاری شاران
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.