Erbil 38°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 12:48

له‌ ساڵێکدا پێنج ملیۆن و ٤٠٠ هه‌زار که‌س مار پێوه‌یان ده‌دات

١٣٨ هه‌زاریان گیان له‌ ده‌ست ده‌ده‌ن
کوردستان TV
100%

ساڵانه‌ نزیكه‌ی پێنج ملیۆن و ٤٠٠ هه‌زار كه‌س له‌ جیهان مار پێوه‌یان ده‌دات و له‌و ژماره‌یه‌ش ساڵانه‌ ١٣٨ هه‌زاریان گیان له‌ ده‌ستده‌ده‌ن و ٤٠٠ هه‌زاریش به‌هۆی پێوه‌دانه‌كه‌وه‌ دووچاری له‌ده‌ستدانی ئه‌ندامێك یا زیاتر ده‌بن له‌ له‌شیان.

رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له‌ به‌یاننامه‌یه‌كیدا رایگه‌یاندووه‌، ساڵانه‌ نزیكه‌ی پێنج ملیۆن و ٤٠٠ هه‌زار كه‌س له‌ جیهان مار پێوه‌یان ده‌دات.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كیدا ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌ كه‌ له‌و ژماره‌یه‌ ساڵانه‌ ١٣٨ هه‌زاریان گیان له‌ ده‌ستده‌ده‌ن و ٤٠٠ هه‌زاریش به‌هۆی پێوه‌دانه‌كه‌وه‌ دووچاری له‌ده‌ستدانی ئه‌ندامێك یا زیاتر ده‌بن له‌ له‌شیان.

ئه‌وه‌ی جێگای ئاماژه‌یه‌ نیوه‌ی زیاتر له‌و كه‌سانه‌ی كه‌ به‌هۆی مار پێوه‌دانه‌وه‌ گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن، له‌ هیندستانن، ئه‌مه‌یش به‌ هۆی خێرا به‌ ده‌مه‌وه‌ نه‌هاتنی برینداره‌كه‌ و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری گشتی ته‌ندروستی به‌ پێی پێویست.

سه‌رچاوه‌ /كه‌ناڵی بی بی سی

ئاماده‌كردنیك رزگار

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.