Erbil 38°C شەممە 28 کانونی یەکەم 16:33

پــــه‌ڵـپـیـنه‌ شێرپه‌نجه‌ له‌ناو ده‌بات؟

رووه‌كه‌ كه‌ زیاتر له‌ ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌ وه‌رزی هاویندا ده‌ڕوێ
کوردستان TV
100%

یه‌كێكه‌ له‌و رووه‌كانه‌ی كه‌ له‌ كوردستان خه‌ڵكی زۆرجار به‌كاری ده‌هێنن و ئێسته‌ له‌ توێژینه‌وه‌یه‌كی پزیشكیدا ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ ئه‌و رووه‌كه‌، به‌یه‌كجاری شێرپه‌نجه‌ له‌ناو ده‌بات و كۆلیسترۆڵی نێو خوێنیش به‌ كه‌مترین كات ده‌توێنێته‌وه‌.

له‌ نوێترین توێژینه‌وه‌یه‌كی شاره‌زایاندا ده‌ركه‌وتووه‌، ئه‌و رووه‌كه‌ كه‌ زیاتر له‌ ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌ وه‌رزی هاویندا ده‌ڕوێ، توانایه‌كی زۆر به‌هێزی هه‌یه‌ بۆ پاككردنه‌وه‌ی بۆڕییه‌كانی خوێن و رێگری له‌ تووشبوون به‌ نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و له‌ناوبردنی شێرپه‌نجه‌.

سه‌رچاوه‌ مێژوویییه‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن، ئه‌و جۆره‌ رووه‌كه‌ له‌ سه‌رده‌مانی زوو و لای چینییه‌كان گرنگییه‌كی تایبه‌تی هه‌بووه‌ و بۆ داوده‌رمانی پزیشكی سوودی زۆری لێ وه‌رگیراوه‌.

پزیشكان ده‌ڵێن، په‌ڵپینه‌ ده‌بێته‌ هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی چه‌وری له‌ خوێن و كۆلیستڕۆڵ رێك ده‌خات و چه‌وری سیانید به‌ رێژه‌یه‌كی زۆر كه‌م ده‌كاته‌وه‌. كاریگه‌ریی زۆر به‌هێزی هه‌یه‌ له‌سه‌ر تواندنه‌وه‌ی چه‌وری و سوودبه‌خشه‌ بۆ دابه‌زاندنی كێشی جه‌سته‌ی مرۆڤ.

په‌ڵپینه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ترشه‌كان و ڤیتامینات و فلافۆدینات كه‌ ده‌بێته‌ هۆی له‌ناوبردنی خانه‌ ژه‌هراوییه‌كان و تێكچووه‌كانی جه‌سته‌.

ئه‌و رووه‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی سیحری ئه‌م سووده‌ گه‌ورانه‌ به‌ جه‌سته‌ی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت.

یه‌كه‌م: رێگر ده‌بێ له‌ دروستبوونی هه‌وكرد له‌ كۆئه‌ندامی هه‌رس و دروستبوونی برین.

دووه‌م: كرمی نێو جه‌سته‌ ده‌خاته‌ ده‌ره‌وه‌.

سێیه‌م: دیواره‌كانی گه‌ده‌ چالاك ده‌كاته‌وه‌ و ده‌بێته‌ هۆی تووشبوون به‌ سكچوونێكی بچووك.

چواره‌م: خوێنبه‌ربوون ده‌وه‌ستێنێت.

پێنجه‌م: سه‌رئێشه‌ و ئازاری چاو له‌ناو ده‌بات.

پزیشكان رێنماییمان ده‌كه‌ن كه‌ دوای خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و زانیارییانه‌، ئه‌و رووه‌كه‌ بكه‌ن به‌ هاوڕێی هه‌میشه‌یی خۆتان تا دوور بن له‌ تووشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ و له‌ مه‌ترسییه‌كانی زۆربوونی چه‌وریش رزگارتان ببێت.

سه‌رچاوه‌/ ده‌رمانخانه‌ی سلێمانی

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.