Erbil 38°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 19:18

میدیاکانى به‌ریتانیا : ماورزیۆ سارى ده‌بێته‌ راهێنه‌رى چێڵســــى

ساری راهێنه‌ری پێشووى یانه‌ى ناپۆلى ئیتاڵی ده‌بێته‌ شوێن گره‌وه‌ى كۆنتى
کوردستان TV
100%


 ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ 26 ى ئایاری 2018 میدیاكانى به‌ریتانیا بڵاویان كردووه‌ته‌وه‌ ، كه‌ ماورزیۆ سارى ئیتاڵى  ده‌بێته‌ راهێنه‌ری یانه‌ى چێلسى ئینگلیزى . 
میدیاكان ڕاشیده‌گه‌یه‌نن ساری و كارگێرى چێلسى گه‌یشتوونه‌ته‌ ڕێك كه‌وتن و به‌شێوه‌یه‌ك راهێنه‌ری ناوبراو بۆ دوو وه‌رز گرَێبه‌ستى له‌گه‌ل چێلسى ئه‌نجامداوه‌ . 

ماورزیۆ ساری ئیتاڵی راهێنه‌ری پێشووى یانه‌ى ناپۆلى ئیتاڵی ده‌بێته‌ شوێن گره‌وه‌ى  كۆنگى راهێنه‌ری ئێستای چێلسى . 

له‌كۆتادا میدیاكانى به‌ریتانیا رایده‌گه‌یه‌نن له‌كاتژمێره‌كانی داهاتوو گرێبه‌سته‌كه‌ى راده‌گه‌یه‌ندرێت له‌نێوان راهێنه‌ری ناوبراو یانه‌ى چێلسى ئینگلیزى 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.