Erbil 38°C سێشەممە 19 تشرینی دووەم 03:52

کۆبونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ جارێکی دیکە دواخرا

149 په‌رله‌مانتار ئاماده‌ی‌ هۆڵی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران بوون
کوردستان TV
100%


به‌هۆی‌ تەواونه‌بوونی‌ نیسابی‌ یاساییه‌وه‌، بۆ جاری‌ سێیه‌م هه‌وڵدان بۆ كۆبوونه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق شكستی‌ هێنا.

وابڕیاربوو ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 26ی ئایاری 2018، په‌رله‌مانی‌ عیراق كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ دیكه‌ی‌ نائاسایی‌ سه‌باره‌ت به‌ ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران ئه‌نجام بدات و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ژماره‌یه‌ك له‌ په‌رله‌مانتاران روویانكرده‌ هۆڵی‌ په‌رله‌مان.

149 په‌رله‌مانتار ئاماده‌ی‌ هۆڵی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران بوون، نه‌توانراوه‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ بكرێت به‌هۆی‌ تەواونه‌بوونی‌ نیسابی‌ یاساییه‌وه‌ ئاماده‌نه‌بوونی په‌رله‌مانتاران كۆبوونه‌وه‌كه‌ نه‌كرا، پێویسته‌ 165 په‌رله‌مانتار ئاماده‌بن ئینجا كۆبوونه‌وه‌ ده‌كرێت.

لای خۆشیه‌وه‌ سه‌لیم جبوری‌ گوتوویه‌تی ته‌واونه‌بوونی‌ نیسابی‌ یاسایی رێگر نابێت له‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌ن رێوشوێنی‌ یاسایی ره‌سمی‌ بگرێته‌به‌ر بۆ راستكردنی‌ پرۆسه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن.

شایه‌نی باسه‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ دواخرا بۆ رۆژی دووشه‌مه‌ 28/5/2018 .

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.