گۆرانیبێژی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان " عه‌زیز وه‌یسی " نوێترین به‌رهه‌می خۆی كه بریتییه له گۆرانییه‌ك به شێوه‌زاری هه‌ورامی بڵاوده‌كاته‌وه .
ئه‌م هونه‌رمه‌نده له كاتی كلیپكردنی گۆرانییه‌كه گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكردووه‌ته‌وه و باسی له‌وه كردووه كه خۆی ئاوازی بۆ گۆرانییه‌كه داناوه و هونه‌رمه‌ند " سه‌یدی " ش تێكستی گۆرانییه‌كه‌ی نوسیوه و گۆرانییه‌كه‌ش له ناوچه گه‌شتیارییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كاری كلیپكردنی بۆ ئه‌نجام ده‌درێت .
وه‌یسی ئاماژه به‌وه ده‌كات ، كه ئه‌م گۆرانییه‌ی زۆر جیاوازتره له گۆرانییه‌كانی دیكه‌ی و به‌م نزیكانه‌ش بڵاویده‌كاته‌وه .
عه‌زیز وه‌یسی خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه ، خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك له ڤیدیۆ كلیپ و ئه‌لبوومی خۆیه‌تی و " بۆ تۆرای " یه‌كیكه له‌م گۆرانییانه‌ی كه ناوبراو ناوبانگی هونه‌ری پێ په‌یداكرد .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.