Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 20:35

ره‌وه‌ند به‌ 4 فۆتۆ له‌ پێشانگایه‌ک به‌شداره‌

باس له‌ ئازادی ژن و منداڵی كورد ده‌كات
کوردستان TV
100%


به‌ هاوكاری كرووپی "زیتسینا 93 " هونه‌رمه‌ندی فۆتۆگرافه‌ر " ره‌وه‌ند جه‌واد " شه‌شه‌م پێشانگای خۆی كه‌ بریتییه‌ له‌ پێشانگایه‌كی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك هونه‌رمه‌ندی دیكه‌ له‌ شاری ئێرفشتاد له‌ وڵاتی ئه‌ڵمانیا كرده‌وه‌ .

ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ ئاشكرایده‌كات ، ئه‌و ته‌نیا كورده‌ به‌ ناوی كوردستان به‌ چوار فۆتۆ له‌م پێشانگایه‌دا به‌شداربووه‌ و كاره‌كنیشی بریتین له‌ تابلۆی شێوه‌كاری و كاری دیجیتاڵ ئارت و ژماره‌یك له‌ ستۆری فۆتۆگرافی . 

هه‌ر یه‌ك له‌ فۆتۆكانی ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ چیرۆكی خۆی هه‌یه‌ و باس له‌ ئازادی ژن و منداڵی كورد و په‌نابه‌ر له‌ كه‌مپه‌كانی كوردستان و هه‌روه‌ها وه‌ستانی شه‌ڕ و گه‌رانه‌وه‌ی ئازادی و خۆشه‌ویستی ده‌كه‌ن .
 

شێوه‌کاری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.