جەعفەر مووسەوی گوتەبێژ بەناوی موقتەدا سەدر رایگەیاند كە ئەنجومەنی نوێنەران دەسەڵاتی هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقی نییە و ئاماژەی كرد كە هەر جموجۆڵێك بەو ئاراستەوە دەبێتە هۆی دروستبوونی پشێوی لە وڵات.
مووسەوی لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردەوە و رایگەیاند كە لە دەسەڵاتی پەرلەماندا نییە ئەنجامی هەڵبژاردن هەڵوەشێنێتەوە یان بیگۆڕێت ئەگەر لە رێگەی یاساشەوە بێت .
روونیشیكردەوە، ئەوەی ئێستا پەرلەمان دەیكات یان دەیەوێت بیكات دەستبردنە بۆ دەسەڵاتەكانی دیكە و ئەگەر كەمتەرخەمییەك لە كاری كۆمسیۆندا هەبووبێت ئەوە پەرلەمان دەتوانێت بەپێی دەستوور لێپرسینەوەی لەگەڵدا بكات و ئەو كاتەی بەڵگە هەبوو كە پەرلەمانتاران قەناعەتی پێ بكەن، بۆیە دادگای فیدرالیش بۆی نییە باسی دروستیی و نادروستیی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن بكات و رۆڵی دادگاكە پەسندكردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەكانە و ئەگەر ئەوە نەكات ئەوە پێشێلی دەستوور دەكات.
شایانی باسە پەرلەمانی عێراق بۆ سێیەم جار نەیتوانی بەهۆی ناتەواوی نیسابی یاسایی ئامادەبوونی پەرلەمانتاران دانیشتنی نائاسایی بۆ گفتوگۆكردنی ئەنجام و سكاڵا و ساختەكارییەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، ساز بكات .
سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.