Erbil 38°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 19:28

زێدان ستایشى ئاست به‌رزى گاریس بێل ده‌که‌م ئه‌و له‌ڕۆژى خۆیدا بۆمان

خۆشحاڵبووین له‌پاڵه‌وانى بوونمان له‌ چامپیۆنس لیگ
کوردستان TV
100%


دوای براوه‌بوونى ریال مه‌درید له‌یاری كۆتایی خولى یانه‌ پاله‌وانه‌كانى ئه‌وروپا له‌به‌رامبه‌ر لێڤه‌رپول به‌ئه‌نجامى سێ گۆل له‌به‌رامبه‌ر گۆلێك ، به‌هۆیه‌وه‌ ریال مه‌درید نازناوى خولى یانه‌ پاله‌وانه‌كانى ئه‌وروپاى به‌ده‌ست هێنا بۆ جاری سێیه‌م له‌سه‌ر یه‌ك . 

له‌دوای یاریه‌كه‌ زێدان له‌كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى بۆ میدیاكان لێدوانى دا له‌سه‌ر پاڵه‌وانى بوونیان له‌چامپیۆنس لیگ بۆ جاری سێیه‌م له‌سه‌ر یه‌ك  

به‌شێك له‌لێدوانه‌كانى زێدان له‌كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانیه‌كه‌ : 


زێدان : ئه‌م وه‌رزه‌ تووشى كێشه‌ى زۆر هاتین تایبه‌ت له‌خولى پله‌یه‌كى ئیسپانیا و جامى شا ، به‌ڵام خۆشحاڵبووین له‌پاڵه‌وانى بوونمان له‌ چامپیۆنس لیگ 

زێدان : دڵخۆشین له‌به‌ده‌ست هێنانى نازناوى چامپیۆنس لیگ له‌م وه‌رزه‌ ، وه‌بۆ جاری سێیه‌م بۆیه‌ ئێمه‌ مێژوویه‌كى نوێمان نوسیه‌وه‌ ، وه‌ئێمه‌ چێژ له‌و ساته‌ خۆشانه‌ وه‌رده‌گرین كه‌ده‌بینه‌ پاڵه‌وان 

زێدان : شانازى به‌یاریزانانى ریال و تیپه‌كه‌ ده‌كه‌م ئه‌مڕۆ ئێمه‌ مێژوویه‌كى دیكه‌مان نووسیه‌وه‌ ژماره‌یه‌ و دیارین له‌گۆڕه‌پانه‌كه‌ ستایشى ته‌واوى یاریزانان ده‌كه‌م ده‌ستیان خۆش بێت 

زێدان : ستایشى ئاست به‌رزى گاریس بێل ده‌كه‌م ئه‌و بۆمان له‌ڕۆژى خۆی دابوو ، بۆیانه‌كه‌مان دیار و ژماره‌یه‌ سوپاسى ده‌كه‌ین له‌و ئاسته‌ى له‌یاریه‌كه‌دا پێشكه‌شى كرد 

زێدان له‌باره‌ى گۆلپارێزه‌كه‌ى لێڤه‌رپول رایگه‌یاند :  هه‌ڵه‌كانى گۆلپارێز له‌یاریه‌كه‌دا ، ئه‌و جۆره‌ هه‌ڵانه‌ رووده‌ده‌ن له‌یاری تۆپى پێدا ، وه‌ڕاشیگه‌یاند دوای گۆلى لێڤه‌رپول و یه‌كسان كردنه‌وه‌ى یاریه‌كه‌ ، ئێمه‌ به‌رده‌وام بووین له‌پێناو تۆمارى گۆل و سه‌ركه‌وتنمان له‌یاریه‌كه‌دا 
 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.