چواره‌مین ئاسمانگه‌ڕی ئه‌مریكی كه 31 كاتژمێر له‌سه‌ر مانگ ژیاوهو٣٤ كیلۆ به‌رد و خۆڵی هێناوه‌ته زه‌وی كۆچی دوایی كرد.
ئالان بیان ،چواره‌مین ئاسمانگه‌ڕی ئه‌مریكی كه له ساڵی ١٩٦٩ له نێرده‌ی ئه‌پۆڵۆی ١٢، ئه‌ركی پێ سپێردراوه و پێی نابووه سه‌ر مانگ، كۆچی دوایی كرد.
فه‌رمانگه‌ی فڕۆكه‌وانی و بۆشایی ئاسمان-ی ئه‌مریكا (ناسا) رایگه‌یاند بیان كه ٣١ كاتژمێر له سه‌ر مانگ ژیاوه و ٣٤ كیلۆ به‌رد و خۆڵی هێناوه‌ته زه‌وی له ته‌مه‌نی ٨٦ ساڵیدا له ویلایه‌تی هۆوستۆن كۆچی دوایی كرد.
بیان له ساڵی ١٩٨١ له‌لایه‌ن ناساوه خانه‌نشین كرا و له‌وكاته‌وه ژیانی خۆی بۆ وێنه‌كێشانی هونه‌رییانه‌ی مانگ ته‌رخان كرد.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.