Erbil 38°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 12:42

فه‌ڕه‌نسا له‌ دژی سیاسه‌ته‌کانی ماکرۆن رێپێوان ده‌کات

له‌ژێر ناونیشانی " رابوونی هاوڵاتییان "
فه‌ڕه‌نسا له‌ دژی سیاسه‌ته‌كانی ماكرۆن رێپێوان ده‌كات
کوردستان TV
100%

ئێواره‌ی رۆژی رابردوو له‌ ژماره‌یه‌ك شاری فه‌ڕه‌نسا نزیكه‌ی 250 هه‌زار كه‌س له‌ دژی سیاسه‌ته‌كان ئیمانوێل ماكرۆنی سه‌رۆك كۆماری فه‌ڕه‌نسا رێپێوان و خۆپیشاندانی ناڕه‌زاییان ئه‌نجامدا له‌ژێر ناونیشانی " رابوونی هاوڵاتییان ".

سه‌ندیكای " سی جی تی " كه‌ گه‌وره‌ترین سه‌ندیكای كرێكاریی فه‌ڕه‌نسایه‌ رایگه‌یاند: كه‌ 250 هه‌زار هاوڵاتیی فه‌ڕه‌نسای هێناوه‌ته‌ سه‌ر شه‌قام و له‌م ژماره‌یه‌ 80 هه‌زار كه‌سیان دانیشتووانی پاریس بوون، به‌ڵام سه‌رچاوه‌كانی پۆلیس رایانگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌ پاریسی پایه‌ته‌ختی فه‌ڕه‌نسا 21 هه‌زار كه‌س هاتوونه‌ته‌ سه‌ر شه‌قام.

ئه‌م رێپێوانه‌ جیا له‌ پاریس له‌ گه‌وره‌ شاره‌كانی وه‌ك مارسێل و تۆلۆز و رۆوان و نانتێ به‌ڕێوه‌چوو، وه‌ له‌ شاری نانتێ پۆلیس به‌ ئۆتۆمبێلی ئاگركوژێنه‌وه‌ به‌ره‌نگاری خۆپیشانده‌ران بووه‌ته‌وه‌.

ئه‌م خۆپیشاندانه‌ كه‌ دوای بانگه‌وازی ژماره‌یه‌ك گروپی ئۆپۆزیسیۆن و ناكۆك له‌گه‌ڵ سیاسه‌ته‌كانی ئیمانوێل ماكرۆنی سه‌رۆك كۆماری فه‌ڕه‌نسا به‌تایبه‌تیی حزبی چه‌پڕه‌وی فه‌ڕه‌نسا سه‌ریهه‌ڵدا، زۆربه‌ی دروشمه‌كانیان ئاشكرای ده‌كرد كه‌ ئه‌وان دژی سیسته‌می سه‌رمایه‌دارین و ده‌بێت باری گوزه‌رانی چینی كرێكار باشتر بكرێت.

قائیم مه‌قامیه‌تی شاری پاریسیش رایگه‌یاندووه‌ كه‌ به‌هۆی ئه‌نجامی توندوتیژیی 43 كه‌س له‌ خۆپیشانده‌ران ده‌ستگیر كراون.

 

سه‌رچاوه‌ / یۆرۆ نیوز
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.