جموجۆڵی تیرۆریستانی داعش له ناوچه‌كانی نێوان پارێزگای دیاله و سه‌ڵاحه‌ددین زیادی كردووه‌و فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دیاله‌ش ئۆپه‌راسیۆنێكی پاكسازیكردنی چه‌ند ناوچه‌یه‌كیان له سنووره‌كه ده‌ست پێكردووه.
نه‌قیب حه‌بیب شممه‌ری، ئه‌فسه‌ری پۆلیس، به ئاژانسی ئه‌نادۆڵوی رایگه‌یاندووه: له ئێواره‌ی شه‌ممه‌وه، هێزه‌كانی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دیاله ئۆپه‌راسیۆنێكی پاكسازیكردنی چه‌ند ناوچه‌یه‌كیان له سنووری دیاله له‌گه‌ڵ پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین ده‌ست پێكردووه.
گوتیشی: له‌ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا، چوار حه‌شاگه‌ی رێكخراوی داعش خاپووركراون كه یه‌كێكیان ناوه‌ندی فه‌رمانده‌یی رێكخراوه‌كه‌یه.
باسی له‌وه‌شكرد كه ئۆپه‌راسیۆنه‌كه دوای ئه‌وه ده‌ستی پێكراوه كه جموجۆڵی تیرۆریستانی داعش له ناوچه‌كانی نێوان پارێزگای دیاله و سه‌ڵاحه‌ددین زیادی كردبوو.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.