هێرشی خۆكوژیی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه بۆسه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی شاری نادعه‌لی سه‌ر به ویلایه‌تی هیلمه‌ندی ئه‌فغانستان بووه هۆی كوژرانی 2 كه‌س و برینداربوونی 4 كه‌سی دیكه.
به‌گوێره‌ی زانیاریی راگه‌یاندنه ناوخۆییه‌كانی ئه‌فغانستان هێرشه خۆكوژییه‌كه له رێگه‌ی ماتۆڕسكیلێكه‌وه ئه‌نجامدراوه و پێچده‌چێت كه كاری گروپی تیرۆریستیی تاڵیبان بووبێت.
ماوه‌یه‌ك پێش ئێستاش تاڵیبانی ئه‌فغانستان بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی دیكه‌ی سوپای ئه‌م وڵاته‌ی كردبووه ئامانج و هه‌فته‌ی رابردووش ویلایه‌تی قه‌نده‌هاری دراوسێی ویلایه‌تی هیلمه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژیی به‌خۆیه‌وه دیت كه له رێگه‌ی ماتوڕسكیلێكه‌وه ئه‌نجامدرا و ده‌یان قوربانیی لێكه‌وته‌وه.
هیلمه‌ند كه ویلایه‌تێكه له باشووری ئه‌فغانستان له ویلایه‌ته زۆر نائارام و پڕ ئاژاوه‌كانی ئه‌م وڵاته‌یه و به هۆی زۆربوونی كێڵگه‌كانی تریاك تیایدا، شوێنێكی باشه بۆ ئه‌نجامی كرده‌وه‌ی تیرۆریستیی و به‌تایبه‌تیش گروپی تاڵیبان.
سه‌رچاوه / عه‌ره‌بییه
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.