لەكەمپێكی وڵاتی یۆنان شەڕو پێكدادان لەنێوان كۆچبەرانی كوردو عەرەب روودەدات و سهرچاوه ههواڵیهكان بڵاویان كردهوه كه گوایه لەئەنجامدا چوار كوردو دوو عەرەب كوژران و چهند كهسێكیش برینداربوون.
رۆژی شهممه 26ی ئایاری 2018، لەكەمپی (مۆریا) لەدورگەی (میتیلینی) لە دوورگەی (لیسبوس) لەوڵاتی یۆنان، شەڕ لەنێو ژمارەیەكی زۆر لەدانیشتوانی كەمپەكە كە پێكهاتبوون لە عەرەب و كورد و ئەفغانی و پاكستانی و چەند پێكهاتەیەكی دیكە روویدا.
پێگەی (پشتی-نیوز) لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، کە لەلایەن ڕۆژنامەنووسێکی گەنجی کوردەوە لە یۆنان بەڕێوە دەبرێت، ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی شەڕەکەی یۆنان بڵاو کردەوە، کە تێیدا ژمارەیەک عەرەب لە کوردەکانی ئەو وڵاتەیان دا، ھەروەھا دوای ڕووداوەکە دەگوترا: چەند گەنجێکی کورد کوژراون.
لە ڕوونکردنەوەکەدا ھاتووە: سەبارەت بە ھێرشەکەی دوێنێ شەممە 26/5/2018، کە لە کەمپی (مۆریا) لە دوورگەی میتیلینی ڕووی دا، وەک تیمی (پشتی-نیوز) پەیواندیمان کرد بە بنکەی پۆلیسی لئسڤۆس و پێی راگەیاندین کە ھیچ کەسێک نەکوژراوە، تا ئێستا تەنیا ھەشت کەس بریندار بوون و ڕەوانەی نەخۆشخانەی لێسڤۆس کراون، ھەروەھا ئێستاش باری تەندروستییان جێگیرە.
باس لەوەش کراوە: گوتەبێژی پۆلیسی لێسڤۆس، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بەڕێوبەری (پشتی-نیوز) ئاشکرای کرد کە شەڕەکە لە نێوان عەرەبی سووری و کوردی ڕۆژئاوا بووە، شەڕەکەش یەک کاتژمێری خایاندووە، ھۆکارەکەشی ئەوە بوو کە پێشووتر عەرەبە سوورییەکان کێشە و گرفتیان لەگەڵ کوردەکان ھەبووە، ئەمجارەش بە بۆنەی ڕەمەزانەوە ئاڵۆزیی نێوانیان گەورەتر بووە، ھەر لە ڕوونکردنەوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە، کە تا ئێستا سێ عەرەبی سووری دەستگیر کراون و لێکۆلینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.