سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت، بەرەنگاربوونەوەی ئێران نەگەیشتۆتە کۆتایی و لە سێ بوارەوە بەرەوڕووی رژێمی ئێران دەبینەوە.
بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، ئەمڕۆ 27/5، جەختی لە سەر بەرەنگاربوونەوەی ئێران کردەوە و گوتیشی: رژێمی تاران هۆکاری سەرەکی تێکدانی باری ئەمنی و سەقامگیری ناوچەکەیە، هەر بۆیە بەردەوام لە دژی دەوەستینەوە.
ناتانیاهۆ له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی وڵاته‌كه‌ی گوتی: هه‌موو هه‌وڵه‌كانمان بۆ ئه‌وه ده‌بێت رێگری له ئێران بكه‌ین له به‌دسه‌تهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی، هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا رووبه‌ڕووی بوونی هێزه‌كانی ئێران له سووریا ده‌بینه‌وه، كه مه‌به‌ست لێی ته‌نیا بۆ دژایه‌تیكردن و هێرشكردنه سه‌ر ئیسرائیله.
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل راشیگەیاند “ئێران ئەم چەکانە لە دژی تەل ئەبیب بەکار دێنێ، هەر بۆیە بە مافی رەوای خۆمان دەزانین، کە بەرگری لە خۆمان بکەین.
ناتانیاهۆ ئاشكراشیكرد، له‌كۆتایی هه‌فته‌ی رابردوو له‌گه‌ڵ مایك پۆمپیو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئه‌و بابه‌ته‌م تاوتوێ كردووه و، هه‌ڵسه‌نگاندنی ئیسرائیل بۆ هه‌ڵوێستی دوژمنكارانه‌ی تاران له ناوچه‌كه به واشنتۆنی راگه‌یاندووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.