Erbil 38°C سێشەممە 12 تشرینی دووەم 20:39

سه‌حه‌ر و موسلیم ئه‌لبوومێکی گۆرانی به‌رهه‌م ده‌هێنن

به‌هاره‌ " تاكه‌ به‌رهه‌مه‌ به‌ شێوه‌ی ڤیدیۆ كلیپ بڵاویان كردووه‌ته‌وه‌
کوردستان TV
100%


گۆرانیبێژی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان " سه‌حه‌ر جه‌لیل " ناسراو به‌ سه‌رحه‌ر زیبایی ، به‌ هاوكاری له‌گه‌ڵ گۆرانیبێژ و میوزیكژه‌ن " موسلیم عه‌لی پوور " گۆرانیی " به‌هاره‌" ی به‌ شێوه‌ی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوكرده‌وه‌ .

سه‌حه‌ر زیبایی ئاشكرایده‌كات ، جگه‌ له‌ كلیپكردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی گۆرانی به‌هاره‌ ،له‌گه‌ل هونه‌رمه‌ند " موسلیم "  كار له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی یه‌كه‌م ئه‌لبوومی گۆرانی ده‌كه‌ن .

ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ پیشتر ژماره‌یه‌ك به‌رهه‌می هونه‌ری دیكه‌ی به‌ هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند " موسلیم " دا هه‌بووه‌ ، به‌ڵام گۆرانی " به‌هاره‌ " تاكه‌ به‌رهه‌مه‌ به‌ شێوه‌ی ڤیدیۆ كلیپ بڵاویان كردووه‌ته‌وه‌ ، له‌ ساڵی 2016 له‌  هه‌ر یه‌ك له‌ گورجستان و له‌ هه‌ولێر به‌ هاوبه‌شی له‌ گه‌ل "موسلیم " كۆنسێرتیان ئه‌نجامداوه‌ و له‌ ساڵی 2018 له‌ شاری سلێمانی كۆنسێرتێكی گه‌وره‌یان ئه‌نجامداوه‌ .

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.