بۆ دۆزینه‌وه‌ی پێكهاته‌و ماده جیاوازه كیمیاییه‌كانی له‌شی مرۆڤ و بۆ ئه‌وه‌ی له‌م رێگه‌وه له بوونی كه‌س یا كه‌سانی ژێر باڵه‌خانه وێرانه‌كان دڵنیا بین ،لێكۆله‌رانی رێكخراوی ATH لوتێكی ئه‌لیكترۆنی به‌رهه‌مده‌هێنن .
ئه‌گه‌رچی سه‌گه‌كان بۆ بۆنكردن زۆر هه‌ستیارن ، به‌لام ئه‌و لوته ئه‌لیكترۆنییه‌ی ئه‌م ریكخراوه به‌رهه‌می هێناوه ، به هۆی به‌كارهێنانی هه‌سته‌وه‌ری زۆر به‌هێز تێیدا ، زۆر له هه‌ستی سه‌گ وردتر و له ته‌واوی نموونه دروستكراوه‌كانی دیكه به‌هێزتره .
له هه‌واڵێكی " نیوئه‌تله‌س " دا هاتووه ، ئەو لووتە بۆ بەڕێوەچوونی كاری یارمەتی و فریاكەوتن داڕێژراوە كە دوابەدوای ڕوودانی بوومەلەرزە، لافاو یا ڕووداوە سروشتیەكانی تر بەكار دەهێندرێت و دەتوانێت ئەسیتۆن، ئامۆنیاو ئیزۆپرنی لەش بناسێتەوە .
كاتێك كه‌سێك به هۆی رووداوه سروشتییه‌كانه‌وه له شوێنێك گیر ده‌خوات لە ڕێگەی مادە دەركراوەكان لە لەشیەوە كە ئەسێتۆن، ئامۆنیاو ئیزۆپرنی پێوەیە دەتوانرێت بناسرێتەوەو شوێنەكەی بە وردی بدۆزرێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.