هونه‌رمه‌ندی به ئه‌زموونی خه‌لكی كه‌ركوك " حه‌مه ره‌ئوف كه‌ركوكی " دوای دابرانێكی زۆر له كاری هونه‌ری كلیپ و گۆرانی ، له ئێستادا سه‌رقاڵی به‌رهه‌مهێنان و وێنه‌گرتنی گۆرانییه‌كه به شێوه‌ی مه‌جلیسی یاخود " ته‌ره‌بی " .
ئه‌م هونه‌رمه‌نده له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك له لاپه‌ره‌ی تایبه‌تی خۆی ژماره‌یه‌ك وێنه‌ی له كاتی وێنه‌گرتن و تۆماركردنی گۆرانییه‌كه بڵاوكردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه كردووه له رێكه‌وتی 15/5/2018 به هاوكاری ژماره‌یه‌ك له هاورێكانی و ڤینۆپرۆده‌كشن ده‌ستیان به كاری وێنه‌گرتنی گۆرانییه‌ك كردووه كه دوو ئاوازی ره‌سه‌نی كوردی له خۆ ده‌گرێت .
ئه‌م گۆرانییه تازه‌ی " حه‌مه ره‌ئوف " له وێنه‌گرتن و ده‌رهێنانی " ئارام سه‌ردار " و میوزیكی " هێمن حوسێن " ه و له ریكۆرد و ماسترینگی ستۆدیۆ كابانی میران میرانییه .
حه‌مه ره‌ئوف كه‌ركوكی ئاماژه‌ی به ناوی گۆرانییه‌كه نه‌كردووه ، به‌لام بریاره له دوای ته‌واوبوونی كاری مۆنتاژ له جه‌ژنی ره‌مه‌زاندا بڵاویبكاته‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.