سه‌رچاوه هه‌واڵییه‌كانی پاكستان رایانگه‌یاندووه: كه ئێران هۆشداریداوه به به‌رپرسانی ئه‌فغانستان له ئه‌گه‌ری گوازرانه‌وه‌ی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی بۆ وڵاته‌كه‌ی ئه‌وان.
به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی " ئیكسپرێس تریبون "ـی پاكستانیی، به‌رپرسێكی باڵای كۆماری ئیسلامیی ئێران به " ئه‌شته‌ر ئه‌وساف عه‌لی " داواكاری گشتی پاكستانی وتووه كه ئێران زانیاریی پشتڕاستكراوه‌ی له‌به‌رده‌سته ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا هێزه‌كانی داعش و ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی رێبه‌ری ئه‌م گروپه‌ی گواستووه‌ته‌وه بۆ ئه‌فغانستان.
ماوه‌ی دوو هه‌فته به‌ر له ئێستا ئه‌م به‌رپرسه پاكستانییه به هاوڕێیه‌تیی له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی ده‌زگای دادوه‌ریی وڵاته‌كه‌ی له‌سه‌ر بانگهێشتی هاوتا ئێرانییه‌كه‌ی سه‌ردانی ئێرانی كردووه تا تاوتوێی پرسه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به سیسته‌می دادوه‌ری هه‌ردووك وڵات بكه‌ن.
به‌وته‌ی به‌رپرسانی پاكستانیی له‌م دیداره‌دا محه‌مه‌د جه‌عفه‌ر مونته‌زیری داواكاری گشتی ئێران به ئه‌شته‌ر ئه‌وساف عه‌لی وتووه كه ئه‌مریكا و ئیسڕائیل به‌نیازن دۆخی پاكستان و ئێران بكه‌ن به هاوشێوه‌ی دۆخی سووریا و عێراق و لیبیا.
جه‌عفه‌ری ئه‌وه‌شی وتووه كه ئه‌وان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته چه‌كدارانی گروپی تیرۆریستیی داعش و ئه‌بوبه‌كری به‌غدادی رێبه‌ری گروپه‌كه‌یان گواستووه‌ته‌وه بۆ ناو خاكی ئه‌فغانستان.
سه‌رچاوه / رادیۆ فه‌ڕه‌نسا
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.