دره‌نگانى شه‌وى رابردوو چه‌كدارانى داعش به‌شێوه‌ی گروپ له‌چه‌ند قۆڵێكه‌وه هێرش ده‌كه‌ن سه‌ر گوندى ( الندوات ) سه‌ر به‌ناحیه‌ى ئامری ، ئامانج له‌هێرشه‌كه‌ى داعش هێرش كردن بووه بۆ سه‌ر كه‌تیبه‌ى ئیمامى عه‌لى سه‌ر به‌میلیشیا شیعه‌كان كه‌له‌ناوچه‌كه‌دا بوونیان هه‌بووه .
له‌هێرشه‌كه‌ى چه‌كدارانى داعش كه‌چه‌ند كاتژمێرێكى خه‌یاندووه و زیان به‌ر هێزه‌كه‌ى میلیشیا شیعه‌كان ده‌كه‌وێت و له‌ئاكامدا به‌رپرسێكى باڵای كه‌تیبه‌كه و سێ له‌چه‌كدارانى حه‌شد ده‌كوژرێن .
چه‌كدارانى داعش ماوه‌یه‌كه له‌ڕێگا ى چاڵاكى به‌شێوه‌ى گروپ گروپ له‌ناوچه‌كه‌دا رووبه‌رووی هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى و پۆلیسى عێراقى ده‌بنه‌وه، له‌و ماوه‌یه‌شدا به‌شێوه‌ی به‌ربڵاوتر چاڵاكی ئه‌و چه‌كدارانه زیادى كردووه
سه‌رچاوه - میدیاكانى عێراقی
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.