ڕێكخراوی به‌هاناوه‌چوونی ئێس ئه‌و ئێس بڵاویكرده‌وه له‌ناو پاپۆڕێكی ڕزگاركردنی په‌نابه‌ران له كه‌ناراوه‌كانی لیبیادا منداڵێك به‌ناوی میریكال له دایك بوو و ته‌ندروستی دایكه‌كه‌شی زۆر باشه و جێگیره.
ئه‌و ڕێكخراوه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد دایكی منداڵه‌كه به‌ڕه‌گه‌ز نه‌یجیریه و ته‌مه‌نی 18 ساڵه و به كارمه‌ندانی ڕێكخراوی پزیشكانی بێ سنووری ڕاگه‌یاندووه له‌كاتی ده‌ست به‌سه‌ركردنی له بنكه‌یه‌ك له لیبیا دووچاری لێدان و ئه‌شكه‌نجه بۆته‌وه و خواردنی كه‌می پێدراوه.
ئه‌و ڕێكخراوه باسی له‌وه‌شكرد كه ئه‌مه شه‌شه‌مین منداڵه له‌ناو پاپۆڕی ئهكواریس له دایك بووه به ته‌ندروستییه‌كی باش.
هه‌ر به‌بۆنه‌ی سه‌لامه‌تی دایك و منداڵه‌كه په‌نابه‌رانی ناو پاپۆڕه‌كه به ئاهه‌نگ گێران و ته‌پڵ لێدان خۆشی و شادی خۆیان ده‌ربڕی.



کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.