Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 01:32

ئه‌مه‌ریکا.. به‌هۆی لافاوه‌وه‌ زه‌ره‌ر و زیانێکی زۆر به‌ شاری مێرله‌ند که‌وتووه‌

ژماره‌یه‌كی زۆری دانیشتوانی ئه‌و شاره‌ بێ ماڵ وجێ بوون
ئه‌مه‌ریكا.. به‌هۆی لافاوه‌وه‌ زه‌ره‌ر و زیانێكی زۆر به‌ شاری مێرله‌ند كه‌وتووه‌
کوردستان TV
100%

له‌ شاری مێرله‌ندی ئه‌مه‌ریكا به‌هۆی باو بارانه‌وه‌ لافاو دروستبوو و به‌هۆیه‌وه‌ زه‌ره‌ و زیانێكی زۆر به‌و شاره‌ كه‌وتووه‌ . 

به‌هۆی ئه‌و باو بارانه‌ به‌هێزه‌ی شاری مێژووی مێرله‌ندی گرتۆته‌وه‌ به‌هۆیه‌وه‌ لافاو له‌و شاره‌ دروستبووه‌ و ژماره‌یه‌كی زۆری دانیشتوانی ئه‌و شاره‌ بێ ماڵ وجێ بوون .

تیمه‌كانی فریاكه‌وتن ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵكیان رزگاركردووه‌ و به‌رده‌وامیشن له‌ رزگاركردنی هاووڵاتییان .

شیاوی ئاماژه‌ پێدانه‌ تاوه‌كو ئێستا هیچ ئامارێكی قوربانیانی ئه‌و لافاوه‌ نه‌زانراوه‌ و به‌ڵام به‌ هه‌مان شێوه له‌ ساڵی 2016 لافاو له‌و شاره‌ ڕوویداو به‌هۆیه‌وه‌ دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و به‌ ملیۆنان كه‌سیش ئاواره‌ بوون.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.