کەناڵی El Trece ی ئەرجەنتینی دیمانه‌یه‌كى له‌گه‌ل لیۆنێل میسی کاپتنی ھەڵبژاردەی ئه‌رجه‌نتین ئه‌نجامداوه ، له‌به‌شێكى لێدوانه‌كانى میسى بۆ كه‌ناڵه‌كه رایگه‌یاندووه ، له‌ئێستادا ئاماده‌كاری ده‌كه‌ین بۆ مۆندیالى رووسیا ، له‌پێناو ئاماده‌باشیمان بۆ یاریه‌كانى جامى جیهانى .
لیۆ راشیگه‌یاند، ئامادەم چەند نازناوێک کە لەگەڵ بارسێلۆنا بەدەستم ھێناوە بیبەخشم لە پێناوی به‌ده‌ست هێنانى نازناوی مۆندیالى 2018ى رووسیا ، شتێکی گەورەو خۆش دەبێت ئەگەر بتوانین له مۆندیال ببین به‌پاڵه‌وان بەڵام ئه‌مه‌ش قورسه كارێكى ، وه‌ئه‌ركیشمان ئاسان نیه .
ناوبراو راشیگه‌یاند: خاوەنی چەندین یاریزانی باشین له‌هه‌لبژارده‌ی وڵاتماندا ، زۆر بە باشی کار دەکەین و خۆمان ئامادە دەکەین بۆ مۆندیال ، بەڵام ئێمە باشترین نین و ھەڵبژاردەکانی ئیسپانیا ، ئەڵمانیا ، بەرازیل لە ئێمە باشترن .
له‌باره‌ى کۆمەڵەکەشی رایگه‌یاند : ھەڵبژاردەکان ھەمویان بەھێزن ، به‌به‌رنامه و ئاماده‌كارییه‌كى باش خۆیان ئامادە کردووە ، ئێمه‌ش به‌و هیوایه‌ین له‌مۆندیال ئه‌نجامى باش تۆمار بكه‌ین و ژماره بین
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.